مینیمالیزم: شێوازی نوێگەری لە موزیکی جیهانیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.22کلیلە وشەکان:
مینیمالیزم، شێوازی نوێگەری، موزیکی سەردەم، پڕۆسەی موزیکی، فۆڕمپوختە
ئهم توێژینهوهیه سێ تهوهرەی سهرهكی لهخۆدهگرێ بۆ بهدواداچوون به شێوهیهكی سیستهماتیكیی گشتگیر سهبارهت به نوێترین شێوازهكانی موزیكی جیهانیی، واتە گوزارشت لە موزیکی کۆتایی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەک دەکات، هەروەها کۆتاییەکانی سەردەمی پۆستمۆدیرنیزم لەخۆدەگرێ، بە تایبەتی لە ڕەوتی مینیمالیزمی موزیکدا خۆی دەبینێتەوە. ئەو ڕەوتە موزیکییەش کۆمەڵێک هونەرمەند ڕابەرایەتیی ژانرەکەیان کردووە. لە میانی ئەو توێژینەوەیەدا پێشەنگی ئەو هونەرمەندە جیهانییانە و شێوازی کارکردنیان دەخرێنەڕوو، کە لە پڕۆسەی موزیکداناندا داهێنانیان لەو بوارەدا کردووە، کە لەگەڵ فەلسەفەی هونەری سەردەم و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و گۆڕانی کۆمەڵگا و تایبەتمەندییەکانی چێژی موزیک بە جۆرێک لە جۆرەکان گونجانیان بەخۆیانەوە دیوە. لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەرکەوتووە ئەم شێوازە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی خۆی هەیە، کە لەگەڵ ناو و فەلسەفەکەیدا یەکانگیرە، وەکو سادە و ساکاری لە ڕووی هاڕمۆنی و میلۆدییەوە.