توندی و نیانی له گوتاری سیاسی‌دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به نموون
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.1پوختە
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، لە ڕووى واتاییەوە پێناسە و سنوور بۆ چه‌مكی توندی و نیانی دادەرێژێت. هەوڵێکە بۆ لەیەکتر جیاکردنەوەیان و دیاریکردنى سنوورى بەکارهێنانیان، له بوارى سیاسەت و بەتایبەتیش لە گوتارى سیاسی، له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م دوو چه‌مكه واتاییه ده‌كرێت، ئەم توێژینەوەیە وەک شێوازێکى ئەکادیمى و بێلایەن دەبێتە داڕێژەرى نەخشەیەک بۆ ئەو هەڵوێستانە. توێژینه‌وه‌كه جگه له پێشه‌كی و ئه‌نجام، له دوو به‌ش پێكدێت؛ به‌شی یه‌كه‌م لایه‌نی تیۆری توێژینه‌وه‌كه‌یه، له دوو ته‌وه‌رە پێكدێت. له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، كار له‌سه‌ر دیاریكردنی چەمکی (توندی و نیان) له ئاستی زماندا و دیاریكردنی سیما واتاییه‌كان و پله‌ی واتاییی ئه‌م دوو چه‌مكه كراوه. ته‌وه‌رەی دووه‌م تەرخانکراوە بۆ باسکردنی تیۆری کردە قسەییەکان و ده‌ستنیشانكردنی كرده‌ی توند و نیان له تیۆری كرده‌ی قسه‌ییدا. دواتر باس له گوتاری سیاسی و گوتار و هه‌ڵبژاردن كراوه.