توێژینەوەی ڕەسەن

دەوری ئایدیۆلۆجی لە پەراوێزخستنی زمانی کوردی لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا: خوێندنەوەی رۆمانی گابۆر بەپێی چەمکە رەخنەییەکانی لویی ئالتوسێر

  • وەرگیراوە 2024-08-28
  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 4 (2022): Special Issue: Linguistic Imperialism and Cultural Hegemony
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.21lich.04
  • مەزهەر ابراهیمی no affiliation توێژەر

پوختە

دەوری ئایدیۆلۆجی لە پەراوێزخستنی زمانی کوردی لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا: خوێندنەوەی رۆمانی گابۆر بەپێی چەمکە رەخنەییەکانی لویی ئالتوسێر

ئامانجی وتاری بەردەست ئاوڕدانەوەیە لە پرسی زمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی ئایدیۆلۆجی لە بەسووژەکردنی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا. بۆ ئەم مەبەستە ڕۆمانی گابۆڕ لە نووسینی قادر هیدایەتی، بەگوێرەی چەمکە ڕەخنەییەکانی بیرمەندی ناسراوی فەرەنسی،  لویی ئاڵتوسێر، دەخوێنرێتەوە. ئەنجامی توژینەوەکە ڕوونیدەکاتەوە دەسەڵات بۆ سەرخستنی سیاسەت و ئامانجەکانی لە پێناو پەراوێزخستنی زمانی کوردیدا، سەرەڕای بەکارهێنانی دەزگای سەرکوت، هەوڵیداوە  لە ڕێی دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانەوە ئەم پێڤاژۆیە پێش­ بخات و بە بڵاوکردنەوە و جێخستنی ئایدیۆلۆجیی خۆی تاکەکان بگۆڕێت بۆ سووژەی گوێڕایەڵ و دڵخواز. سەرەکیترین دەزگاکانی هاودەستیی دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا بریتین لە خێزان و خوێندنگە. دوو پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانی گابۆڕ وەک دوو سووژەی سەربزێوی زمانپارێز، لەبەر ئەوەی ملکەچی ئایدیۆلۆجیی داسەپێنراو نابن، هاوکات لەگەڵ توندوتیژیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەوڵەت، دەکەونە بەر پەلاماری سووژە گوێڕایەڵەکان و سەبارەت بە فێربوون و خوێندنەوەی دەقی کوردی گەلێک ئاستەنگیان دێتە سەر ڕێ. پێویستە بڵێین سووژە دەستەمۆکان ئەگەرچی کەوتوونەتە بەر باندۆری ئایدیۆلۆجیی زاڵ و هەندێکیان بێ ئەوەی هەستی پێبکەن سیاسەتەکانی دەسەڵات دەشۆپێنن، بەڵام ترس و تۆقینیان لە کاردانەوەی توندوتیژانەی دەزگای سەرکوتیش هۆکارێکی تری ئەو شێوە هەڵوێست و هەڵسوکەوتە دژکارانەیەن.

کلیلە وشەکان: زمانی کوردی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆمانی گابۆڕ، ئایدیۆلۆجی، دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکی دەوڵەت، سووژە.

The role of ideology in the marginalization of the Kurdish language in East Kurdistan: Reading Gabor according to Louis Althusser's critical concepts

The purpose of this article is to look at the issue of language in East Kurdistan and the power of ideology in subjecting the Kurdish individual in relation to his mother tongue. For this purpose, the novel Gabor by Qadir Hidayati will be read according to the critical concepts of the famous French thinker Louis Althusser. The results of the research explain that the regime has tried to promote this concept through ideological institutions in order to achieve its policies and goals in order to marginalize the Kurdish language. The main institutions of state cooperation in this regard are the family and school. The two main characters of Gabor's novel, as two rebellious linguist subjects, are attacked by obedient subjects along with direct and indirect violence of the state because they do not submit to the imposed ideology and face many obstacles in learning and reading Kurdish texts. It should be noted that although the oppressed subjects are influenced by the dominant ideology and some of them unwittingly undermine the policies of the regime, their fear of the violent reaction of the repressive institutions is another reason for such hostile attitudes and behaviors.

کلیلە وشەکان: Kurdish Language, East Kurdistan, Gabor's Novel, Ideology, Repressive and Ideological Institutions of the State, Subject.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ابراهیمی مەزهەر. 2025. “دەوری ئایدیۆلۆجی لە پەراوێزخستنی زمانی کوردی لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا: خوێندنەوەی رۆمانی گابۆر بەپێی چەمکە رەخنەییەکانی لویی ئالتوسێر”. گۆڤاری توێژەر 5 (4): 143-78. https://doi.org/10.31918/twejer.21lich.04.

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.