ڕەنگدانەوە گوتاری سیاسی لە ناوەڕۆکی هەواڵی لە میدیای نوێدا توێژینەوەیەکی شیکردنەوەییە بۆ هەواڵەکانی سایتی NRT
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.07کلیلە وشەکان:
گوتاری سیاسی، هەواڵ، میدیای نوێپوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دیاریکردنی ئەو چێوە و هێزە مەرجەع و هێزە کارایانەی لە گوتاری سیاسیی میدیای نوێی کوردیدا بەکارهاتوون، بۆ وێناکردنی پرس و ڕووداوە سیاسییەکان. توێژینەوەکە توێژینەوەیەکی وەسفییە و میتۆدی ڕووپێوی بەکارهێناوە، پشتی بە ڕێگەی شیکردنەوەی ناوەڕۆک بەستووە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتییە لە سایتە هەواڵییەکان لە نێویاندا سایتی NRT وەک نموونەی توێژینەوە دەستنیشانکراوە، شیکردنەوە بۆ (٤٣٥) هەواڵی سایتەکە لە ماوەی ساڵێکی تەواو (١/١١/٢٠٢١ تاوەکو ٣١/١٠/٢٠٢٢) کراوە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەکە پێیانگەیشتووە، ئەوەیە؛ زۆرترین ئەو چێوانەی لە سایتەکەدا بەکارهاتوون بەرپرسیارێتی، ململانێ و ئەنجامە ئابوورییەکان بووە لە ئاست پرس و ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی ڕەخنەگرتن لە دوو هێزی سەرەکیی حکومڕان و ئەزموونی خۆبەڕێوەبردنی هەرێم بەکارهێنراوە.