Original Articles

توانسته‌ ئاووهه‌واییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فستق له‌ پارێزگای هه‌ولێر

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.24
  • ريبوار باقی حسين به‌شی جوگرافیا / زانكۆی سۆران Author
  • هيمن محمد اسماعيل به‌شی جوگرافیا / زانكۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.24

کلیلە وشەکان:

Suitable limits of temperature, relative humidity and rainfall, climatic requirements, pistachio crop, Erbil governorate

پوختە

توێژینه‌وه‌ی (توانسته‌ ئاووهه‌واییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فستق له‌ پارێزگای هه‌ولێر) هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندنی به‌روبومی فستق و پێداویستییه‌ ئاووهه‌واییه‌كانی. هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ئاووهه‌وای ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ و دیاریكردنی ئاستی گونجاوی بۆ كشتوكاڵی فستق له‌ ناوچه‌كه‌ دا ئه‌نجام دراوه‌‌. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ دا ڕێبازی هه‌ڵێنجان (الاستقرائي) له‌ شرۆڤه‌كردنی بابه‌تی توێژینه‌وه‌ دا، و ڕێبازی شیكاریی بڕی بۆ ده‌سنیشانكردنی ئاستی گونجاوی به‌ پشت به‌ستن به‌ داتای وێستگه‌ ئاووهه‌واییه‌كان پیاده‌كراون. پشت به‌ داتای ئاووهه‌وای (13) سیانزده‌ وێستگه‌ بۆ ساڵانی (2017 – 2021) به‌ستراوه‌. سۆفتوێری ArcGIS 10.4 بۆ ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌كان به‌كارهاتووه‌. ده‌ره‌نجامه‌كان، به‌ گشتی، جگه‌ له‌ وێستگه‌ی مێرگه‌سۆر، ئاماژه‌ به‌ گونجاویی ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌ بۆ كشتوكاڵی فستق ده‌ده‌ن.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حسين ريبوار باقی, and اسماعيل هيمن محمد, trans. 2024. “توانسته‌ ئاووهه‌واییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فستق له‌ پارێزگای هه‌ولێر”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 679-708. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.24.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.