Characteristics of Advancement and its Reflection on Advancement Signs in Kalar City
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.35کلمات کلیدی:
ئاوەدانی، ڕووبەری ئاوەدانی، گەشەی ئاوەدانی، نیشاندەر.چکیده
لێکۆڵینەوەکە هەوڵێکە بۆ ئەوەى تایبەتمەندیی ئاوەدانی لە شاری کەلاردا بخاتەڕوو، کە ساڵانە بە شێوەیەکی خێرا فراوان دەبێت، لە ڕووی زیادبوونی ڕووبەری ئاوەدانی، زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان، بەپێی قۆناغە مۆرفۆلۆجیەکانی شارەکە، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە لە ڕێگەی میتۆدی وەسفی شیکارییەوە داتا و زانیاریەکان بە سوودوەرگرتن لە سیستەمی زانیاریە جوگرافيەکانGIS شیکاریان بۆ بکرێت. ئامانجمان لەم توێژینەوەیەدا، خستنەڕووی گەشەی ئاوەدانیە لە ناوچەی لێکۆڵینەوە لە (قۆناغی پێش ١٩٧٠ تاوەکو ساڵى (٢٠٢٢)، لەگەڵ پێشکەوتنەکان لە سەر ئاستی گەڕەکەکانی شاری کەلار و دیاریکردنی پلان و شێوە و ئاڕاستەی ئاوەدانی لە ناوچەکەدا، هەروەها جێبەجێکردنی نیشاندەرە ئاوەدانیەکان بە سەر شاری کەلاردا، لە پاش جێبەجێکردنی تەواوی هەنگاوەکانی توێژینەوەکە، دەرکەوتوە، ڕووبەری ئاوەدانی لە شاری کەلار لە ماوەی هەر چوار قۆناغەکەدا، ٧٨١،٦ هێکتار زیادیکردوە، لە چوار گەڕەکەوە بووە بە ٣٣ گەڕەک، ژمارەی بینا ٣٦١٨٨ بینای نیشتەجێبون بووە، ژمارەی خێزان ٣٣٣٠٨ خێزان بووە، ژمارەی ئەندامانی خێزان ١٦٤٨١١ کەس بووە لە ساڵی ٢٠٢٢.