Original Articles

پێکهاتەی خستنەسەری زمانی کوردی لە چوارچێوەی ڕێزمانی پێکهێنانی گۆلدبێرگدا

  • بڵاو کرایەوە 2026-04-26
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 2 (2026): Volume 9 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2692.08
  • م. ی. فاروق عزيز خالد زانکۆی سۆران - فاکەڵتی ئاداب - بەشی کوردی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2692.08

کلیلە وشەکان:

ڕێزمانی پێکهێنان، خستنەسەر، پێکهاتەی فۆڕمی، پێکهاتەی واتایی

پوختە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و خستنەڕووی پێکهاتەی خستنەسەر لە زمانی کوردیدا، ئەمەش دوای دۆزینەوەی هەردوو پێکهاتەی فۆڕمی و پێکهاتەی واتایی ئەو نموونانەی لە توێژینەوەکە وەرگیراون.

    لەم توێژینەوەیەدا بۆ شیکردنەوەی داتاکانی پێکهاتەی خستنەسەر و لێکدانەوە و دەستنیشانکردنی پێکهاتەی پێکهاتەکان پشت بە تیۆری ڕێزمانی پێکهێنانی گۆلدبێرگ ١٩٩٥ بەستراوە. کە ئەم ڕێزمانە لە شیکردنەوەی داتاکانیدا پشت بە هەردوو پێکهاتەی فۆڕمی و پێکهاتەی واتایی کەرەستەکان دەبەستێت. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ سنووردارکردنی چوارچێوەی داتای توێژینەوەکە دیوانی ''سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور''ی عەبدوڵا پەشێو وەرگیراوە.

    پێکهاتەی خستنەسەر لە زمانی کوردیدا ئەگەرچی لە ڕووی فۆڕمەوە یەک قاڵبی هەیە، بەڵام لە ڕووی واتاوە ئەم پێکهاتەیە خاوەنی واتای جۆراوجۆرە، بەمەش تیۆری ڕێزمانی پێکهێنان تیۆرێکی گونجاوە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئەم پێکهاتە و دەستنیشانکردنی واتا جیاوازەکانی ئەم پێکهاتەیە.

 دوای شیکردنەوە و پۆلێنکردنی پێکهاتەکان، دەردەکەوێت شاعیر لە پێکهاتەی خستنەسەردا، فۆڕمی ئەم پێکهاتەیەی بۆ کۆمەڵێک مەبەستی جیاجیا بەکارهێناوە، لەپاڵ ئەمانەشدا خستنەسەری خاوەندارێتی زۆرترین جار بەکارهێناوە و خستنەسەری پلەییش کەمترین جار بەکارهێناوە، ئەمەش دەکرێت وەک شێوازی شاعیر لێکبدرێتەوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

خالد فاروق عزيز, trans. 2026. “پێکهاتەی خستنەسەری زمانی کوردی لە چوارچێوەی ڕێزمانی پێکهێنانی گۆلدبێرگدا”. گۆڤاری توێژەر 9 (2): 256-83. https://doi.org/10.31918/twejer.2692.08.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-13 of 13

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.