توێژینەوەی ڕەسەن

شیکردنەوەی نوکتەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری

  • وەرگیراوە 2024-08-27
  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 3 (2020): بەرگی 3 - ژمارە 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2033.02
  • قەیس کاکل تۆفیق بەشی کوردی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران توێژەر
  • هێرش چەتۆ حسێن پەروەردەی پشدەر توێژەر

پوختە

شیکردنەوەی نوکتەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری

ئەم توێژینەوە بە ناونیشانی (شیکردنەوەی نوکتەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری)یە، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی نوکتەی کۆن و تازەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری. هەروەها توێژینەوەکە گریمانەى ئەوەى کردووە، نوکتەی ڕابردوو و نوکتەی ئەم سەردەمە بەپێی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و گەشەی مێژوویی کاریگەری لەسەر جۆری لادانە زمانییەکان هەیە و ئەمەش ئاڕاستەى زەوق و سەلیقە و حەزی کۆمەڵی کوردی دیاریدەکات. بۆ ئەم مەبەستەش لادان لە بنەما وردەکانی هاریکارى و تیۆرى گرایس کراوە بە پێوەر بۆ ئەوەى ڕێژەى لادان و چۆنیەتى لادانەکانی پێ بخەینەڕوو. سنووری توێژینەوەکە سوودی لەو نوکتانە وەرگرتووە، کە هەڵقوڵاوی ناو کلتوور و کۆمەڵەی کوردین؛ واتە نوکتەکانمان (ڕشتەی مروای بۆ نوکتەى کۆن و نوکتەکانی ئەحۆل وەک نوکتەى هاوچەرخ) وەرگرتووە، بۆ سەلماندنی لادانە زمانییەکان، بۆ ئەوەی بتوانین بەوردی جیاوازیی نێوان دوو قۆناغی کۆمەڵی کوردی بە ئامار و داتا بخەینەڕوو.

کلیلە وشەکان: نوکتە، بنەمای هاریکاری، لادان و لێکەوتە.

Kurdish Jokes Analysis According to the cooperative principle

The study is under the title of “Kurdish Jokes Analysis According to the cooperative principle", which attempts to analyze old and new Kurdish jokes from an Assistance basis perspective. It assumes that ancient and contemporary Kurdish jokes affect the type of linguistic deviations with social changes and historical developments, which demonstrate the direction of Kurdish society´s likings and preferences. For this purpose, deviations from accurate bases of Assistance and Grice’s theory has been made the measurement to discover the rate of linguistic deviations and how they occur. The scope of the research gets benefit from jokes that derive from Kurdish culture and society. In addition, 'Ȓiştey Mirwarî for old jokes' and 'Nuktekanî ehol for modern jokes' as contemporary jokes have been chosen to prove the linguistic deviations in order to investigate an accurate comparison between two stages of Kurdish society with data and statistics.

 

کلیلە وشەکان: Humor, the principle of cooperation, deviation and consequences.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

تۆفیق قەیس کاکل, and حسێن هێرش چەتۆ. 2025. “شیکردنەوەی نوکتەی کوردی بەپێی بنەمای هاریکاری”. گۆڤاری توێژەر 3 (3): 51-88. https://doi.org/10.31918/twejer.2033.02.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-20 لە 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.