دابهشبوونی شوێنی نشینگە لادێیەكانی قەزای سۆران بە بەكارهێنانی سیستەمی زانی
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.170.05Abstract
تۆێژینەوە لە رەهەندی شوینی دابەشبوونی دیاردە جوگرافیەكان گرینگیەكی بەرچاوی هەیە، لەگەل ئەو پێناسەیە یەك دەگرێتەوە كە دەلێت جۆگرافیا زانستی شوێنە، رونكردنەوەیەكی باوەر پێكراومان پێ دەدات بۆ دابەشبوونی دیاردەكان لەو شۆێنەدا، ئەوەی جێی بایەخە دیاركردنی ئەو فاكتەرانەی كاریگەریان هەبووە لەسەر دابەشبوونیان .
شێوازەكانی شیكردنەوەی شوێنجێیی ئاماری یەكێكن لە گرنگترین شێوازەكانی پلاندانان، بۆ پێشاندانی شێوەی دابەشبوونی شوێنجێیی نشینگە لادێیەكان و بەبەردی بناغەی ئەو لێكۆلینەوانە دادەندرێت كە پەیوەندیدارن بە جوگرافیای دێ نشینی، لەمیانەی گەیشتن بە تەرزەكانی دابەشبوونیان لەلایەكو هۆكارەكانی دابەشبوونیان لەلایەكی ترەوە. وێرای ئەوەی هەندێ تەكنیكی تایبەت لەناو سیستەمی زانیارییە جوگرافییەكان هەیە گونجاون بۆ شیكردنەوە، وەك شیكەرەوەی شوێنجێی (المحلل المكاني) .