پێگە و دەسەڵاتەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراقدا: ئاڵنگارییە دەستووری و یاساییەکان (٢٠٠٤-٢٠٢٢)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2695.01کلیلە وشەکان:
دادگای باڵای فیدراڵی، , شارەزایانی فیقهی و یاساپوختە
ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەیەکی وردی پێگە، پێکهاتە و گۆڕانکارییەکانی دادگای باڵای فیدراڵییە لە عێراقدا، بە تیشک خستنە سەر ئەو ئاڵنگارییە دەستووری و یاساییانەی کە لە قۆناغی دامەزراندنییەوە تا یاسای 2021 ڕووبەڕووی بووەتەوە. کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە لەو بۆشاییەدایە کە لەنێوان دەقە دەستووریی و یاسا کارپێکراوەکاندا هەیە. توێژینەوەکە بە پشتبەستن بە دەقە دەستووری و یاساییەکان و بڕیارە کاریگەرەکانی خودی دادگا پەیڕەوی لە میتۆدێکی شیکاری- وەسفی دەکات،
دەرەنجامەکان دەریدەخەن کە کارکردنی دادگا بە یاسای ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٠٥ قەیرانێکی شەرعییەتی دروست کردووە. هەروەها، یاسای ٢٠٢١، سەرەڕای چارەسەرکردنی کێشەی پێکهاتن، بە پشتگوێخستنی ماددەی (٩٢/دووەم)ی دەستوور سەبارەت بە بەشداریی شارەزایانی فیقهی و یاسا، پێشێلکارییەکی نوێی خوڵقاندووە.
توێژینەوەکە دەریدەخات کە دادگا لە ڕۆڵی پارێزەری دەستوورەوە گۆڕاوە بۆ ئەکتەرێکی سیاسیی کاریگەر. فراوانبوونی دەسەڵاتەکانی، بەتایبەت لە ڕاڤەکردنی دەستووردا، کاریگەریی قووڵی لەسەر هاوسەنگیی نێوان دەسەڵاتەکان و داهاتووی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقدا داناوە.