کۆچ و پۆست-کۆلۆنیالیزم: تیۆری پۆست کۆلۆنیالیزم وەک دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە کۆچ لە باشوورەوە بۆ باکوور
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2695.04کلیلە وشەکان:
کۆچ, کۆلۆنیالیزم, پۆست کۆلۆنیالیزم, رۆژئاوا, باشوورپوختە
پۆختە
کۆچ دیاردەیەکی مرۆییەو بە درێژایی مێژوو بوونی هەبووە، لەسەردەمی ئێستادا کۆچ هەمدیس دیاردەیەکی سەرتاپاگیرو جیهانییە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت زیاتر لە نیوەگۆی خوارەوەی زەوییەوە هەوڵ بۆ کۆچ هەیە بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ نیوە گۆی سەرەوەی زەوی. ئەم توێژینەوەیە ئامانجە سەرەکییەکەی ئەوەیە پەیوەندییەک لە نێوان کۆچ و کۆلۆنیالیزمدا بدۆزێتەوە. ئایا جگە لە هۆکاری ئابوری چەندە هۆکارە کۆلتوری و کۆمەڵایەتییەکان لە پشت کۆچی خەڵکەوەن لە هەرسێ کێشوەری ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بە ئاراستەی ولاتانی رۆژئاوا، بەتایبەییش ئەو وڵاتانەی سەردەمانێک کۆلۆنیال بوون وەک بەریتانیا، فڕەنسا، هۆڵەندا و ئیتالیا. بۆ سەلماندنی ئەوە توێژەران هەوڵیانداوە پشت بە ئەدەبیاتی پێشوو ببەستن لە تیۆری پۆست کۆلۆنیالیزم و بەشێک لەو توێژینەوانەی لە وڵاتی جیاواز ئەنجامدراون لە بارەی کۆچ و کۆلۆنیالیزمەوە. لەم بارەوە خوێندنەوە بۆ کۆمەڵێک توێژینەوە کراوە کە پشتیان بە تیۆری پۆست کۆلۆنیالیزم بەستووە بۆ خوێندنەوەی هۆکارەکانی پشت کۆچی کۆچبەران بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. وەک لە ئەنجامەکاندا دەردەکەوێت پەیوەندییەکی راستەوانە هەیە لە نێوان کۆچی هاوڵاتییانی وڵاتێکی کۆلۆنی جاران بۆ وڵاتە کۆلۆنیالەکە. ئەوەش ئەوە دەسەلمێنیت کە هۆکاری کۆچ تەنیا ئابووری نییە، بەڵکو کولتووری و کۆمەڵایەتیشە و ئەو کاریگەرییەی کولتووری کۆلۆنیالی لەسەر کولتووری کۆلۆنییەکە دروستی کردووە هۆکارێکی بەهێزی کۆچە بۆ وڵاتە کۆلۆنیالەکە.