جووڵهی گێڕانهوه لە ڕۆمانی (شهوگهڕهكان)دا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.08کلیلە وشەکان:
جووڵهی گێڕانهوه، لابردن، كورتكردنهوه، دیالۆگ، وهسف، شهوگهڕهكان.پوختە
لەبەر ئەوەی دەقی ڕۆمان پێکدێت لە حیکایەت و گێڕانەوە، بۆیە بە گشتی هەموو ڕۆمانێک دوو جووڵەی سەرەکی تێدا هەیە. یەکەمیان، پەیوەندی بە حیکایەت و دووەمیان پەیوەندی بە گێڕانەوەوە هەیە. هەردوو جووڵەکەش پەیوەندییان بە ڕووداوەوە هەیە. لە گێڕانەوەدا ڕووداو گۆڕانی بەسەردێ، پاش و پێشی پێ دەکرێ، کورتدەکرێتەوە، یان لادەبردرێ، یاخود هەڵدەپەسێنرێ، هەروەها دەکرێ ڕووداوێکی کورتخایەن درێژە بە گێڕانەوەی بدرێ زیاتر لەو ماوەیەی لە حیکایەتدا دەیخایەنێت. بە واتایەکی دی، هەرگیز زمەنی گێڕانەوە هاوتای زەمەنی حیکایەت نییە تەنیا لە مەشهەددا نەبێ کە بە شێوەیەکی ڕێژەیی زەمەنی گوتن و زەمەنی گێڕانەوەیان یەکسان دەبێ. لەم پڕۆسەیەدا ڕۆماننووس پەنا بۆ هەندێ تەکنیک دەبات بۆ ئەوەی جووڵەی ناوەوەی دەقەکەی پێ ڕێکبخات وەک: (لابردن، کورتکردنەوە، دیاڵۆگ، وەسف)، بەهۆی ئەمانەشەوە جووڵەی گێڕانەوە، خێرا دەبێتەوە یان هاوتەریب دەبێ، یاخود تووشی وەستان دەبێ.