Original Articles

قوتابخانەی ماف و ڕۆڵی لە پێگەیاندنی مافناسان لە باشووری کوردستان (١٩٠٨-١٩٤٥)

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.19
  • نعمت علی محمود زانکۆی سۆران، فاکەلتی ئاداب، بەشی مێژوو Author
  • ئامانج احمد مصطفی زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی مێژوو Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.19

کلیلە وشەکان:

Lawyers, School of Law, Baghdad, Southern Kurdistan, the monarchy

پوختە

قوتابخانەی ماف لە بەغدا وەکو دامەزراوەیەکی زانستی ڕۆڵی گرنگی لە کۆمەڵگای عێراقی لە سەردەمی عوسمانییەکان گێڕاوە، پاشان لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراق لە (١٩٢١)دا گرنگیی ئەو قوتابخانەیە زیاتر بوو، بەو پێیەی دەوڵەتی عێراقی بە ئاراستەی بنیادنانی ژێرخانی بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی وڵات هەنگاوی دەنا و، لەگەڵ ئەو پەرەسەندن و پێشكەوتنەی كە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی وەدیهاتبوون، هاوتەریب لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەش كێشەی كۆمەڵایەتیی نوێش سەریانهەڵدا، هەموو ئەمانەش پێویستی بە دەرهێنانی یاسای نوێ‌ هەبووە.

ئەم قوتابخانەیە دەرفەتێکی باش بوو بۆ پێگەیاندنی دەستەبژێرێک لە مافناسان کەوا ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان گێڕاوە لە ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکان و خزمەتێکی باشیان بە بزاڤی سیاسی و ڕۆشنبیری کردووە. بەشداریكردن لە ژیانی سیاسی و لە ڕێگای كۆمەڵە و پارتە سیاسییەكان کەریگەریی بەرچاویان بەسەر کایە سیاسییەکانی وڵات هەبووە، هەروەها لەسەر ئاستی ڕۆشنبیریش، دەركردنی ڕۆژنامە و گۆڤارەكان كەناڵێكی تری بەردەستی ئەو توێژە بوونە بۆ برەودان بە هەردوو بواری ڕۆشەنبیری و هزری.

لە توێژینەوەکەدا پەیڕەوی لە ڕێبازی توێژینەوەی مێژوویی کراوە لە تۆمارکردنی ڕووداوەکان و پێداچوونەوە و شیکردنەوەیەکی بابەتیانە. بە پشتبەستن بە ڕێبازی شیکاریی مێژوویی ڕۆڵ و کاریگەریی قوتابخانەی ماف لە پێگەیاندنی مافناسانی کورد لە باشووری کوردستان لە ئاستەکانی سیاسی و ڕۆشەنبیری و کارگێڕی لە ماوەی نێوان ساڵانی (١٩٠٨- ١٩٤٥) دەخرێتەڕوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمود نعمت علی, and مصطفی ئامانج احمد, trans. 2024. “قوتابخانەی ماف و ڕۆڵی لە پێگەیاندنی مافناسان لە باشووری کوردستان (١٩٠٨-١٩٤٥)”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 535-64. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.19.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.