پێوانهكردنی ئاستی شادمانی لای گهنجانی شاری سۆران
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.13کلیلە وشەکان:
شادمانی، گهنج.پوختە
ئامانج لهم توێژینەوەیە، پێوانەکردنی ئاستی شادمانییە لای گەنجان بە گشتی، بە پێی گۆڕاوی ڕەگەز و گۆڕاوی باری خێزانی (سەڵت/ خێزاندار) و گۆڕاوی باری ئابووری. توێژەران میتۆدی (وەسفی چەندێتییان) بەکارهێناوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە پێکهاتووە لە سنووری شاری سۆران و دەوروبەری، نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (١٢٠) گەنج کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکیی مەبەستدار هەڵبژێردراون، ٦٠ گەنج لە ڕەگەزی نێر و (٦٠)ی لە ڕەگەزی مێ. دوای ئەوەی داتاکان داخلی بەرنامەی پێشکەوتووی ئاماریی (SPSS) کران بۆ ئامانجەکان دەریخست، گەنجان بە گشتی ئاستی شادمانییان بەرزە، هەروەها دەرکەوت كه جیاوازی له نێوان ڕەگەزی نێر و مێ له ئاستی شادمانی نییه، بەهەمان شێوە جیاوازی نییه لەنێوان گەنجانی خێزاندار بەراورد بە گەنجانی سەڵت، و ئەوانەی باری ئابوورییان باشە بە گشتی شادمانترن لەوانەی باری ئابوورییان مامناوەندە، بەهەمان شێوەی ئەوانەی باری ئابوورییان مامناوەندە شادمانترن لەوانەی باری ئابوورییان خراپە.