Original Articles

بیروباوڕی ئاینی لە شانشینی ئۆسرۆێنێدا (١٣٢پ.ز- ٢٤٢ز)

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.05
  • مژدە ئەکرم ئەبوبکر زانکۆی کۆیە/- فاکەڵتیی پەروەردە Author
  • کامڕان محمد جەلال زانکۆی کۆیە/ فاکەڵتیی پەروەردە Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.05

کلیلە وشەکان:

بیروباوڕی کۆن، حەڕان، باوڕی مەسیحی، سابیئی، شانشینی ئۆسرۆێنی.

پوختە

"بیروباوڕی ئاینی لە شانشینی ئۆسرۆێنیدا(١٣٢پ.ز-٢٤٢ز)"، لە سەردەمانی پێش مێژووەوە ناوچەکانی ئۆسرۆێنێ  بووبووە مەڵبەندی کۆمەڵگا سەرەتاییەکان. دواتر لەگەڵ سەردەمە مێژووییەکاندا بیروباوڕی فرەپەرستی لەناو گەلانی ناوچەکەدا وەک، خورییەکان بڵاوبۆوە، کە خۆی لە دیاردە سروشتییەکان دەبینییەوە، شارێکی پیرۆزی وه‌ك شاری حەڕان کە پەیوەستکراوە بە حەزرەتی ئیبراهیمەوە هەروەها دەرکەوتنی گروپێکی ئاینی بە ناوی سابیئییەکان، کە تا سەردەمانی ئیسلامیش بەردەوام بوو، ئەمە لە لایەک. لە لایەکی ترەوە، ئەم شارە لە ڕۆژگارێکی کۆنەوە مەڵبەندی پەرستنی خواوەند سین واتە مانگ بووە، ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی کە دواتر ئەم ناوچەیە بە تایبەت ئێدیسای پایتەخت، ببێتە شوێنێکی پیرۆز، بۆ مەسیحییەکانیش ئەوە بوو یەکەمین بڵاوبوونەوەکانی ئاینی مەسیحی پەیوەستکرا بە پاشایەکی شانشینی ئۆسرۆێنێ  بە ناوی ئەبگەری پێنچەم، بۆیە لە لای مەسیحییەکانیش وەک شارێکی پیرۆز لێیدەڕواندرا.

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، ئەوەیە،کە لەم بیروباوڕانە بکۆڵێتەوە، کە بە درێژایی ئه‌و سەردەمە لەم ناوچەیەدا هەبوون و وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە؛ کە ئایا تا چەند بیروباوڕەکان تەواوکەری یەکترن و  کاریگەرییان بەسەر کۆمەڵگاوە هەبووە؟ هەروەها چونیەتی و سەردەمی بڵاوبوونەوەی ئاینی مەسیحی لەم ناوچەیەدا بکۆڵێتەوە، ئایا تا چەند چیرۆکەکانی تایبەت بەو بابەتانە ڕەگ و ڕیشەی مێژووییان هەیە؟ ئایا ئەم شانشینیە تا چەند ڕۆڵی لە بڵاوبوونەوەی مەسیحیەت لە ناوچەکەدا هەبووە؟

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ئەبوبکر مژدە ئەکرم, and جەلال کامڕان محمد, trans. 2023. “بیروباوڕی ئاینی لە شانشینی ئۆسرۆێنێدا (١٣٢پ.ز- ٢٤٢ز)”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 211-52. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.05.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.