هەڵسەنگاندنى جوگرافیی دابه‌شبوونی ڕووبەرى سەوزایی له شارى سۆران به به‌كار
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2032.08کلیلە وشەکان:
باخچه‌ی گشتی، ڕووبه‌ری سه‌وزایی، خۆشگوزه‌ری و توانست.پوختە
بوونی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له سه‌نته‌ری شاره‌كان بایه‌خێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌و شارانه‌ی كه وه‌ك سه‌نته‌ری گه‌شتیاری ده‌ركه‌وتوون ئه‌و گرنگییه چه‌ندجاره ده‌بێته‌وه بە به‌راورد به‌شاره‌كانی دیكه، چونكه به‌شێك له دانیشتوان و گه‌شتیاران زۆربه‌ی كاته‌كانیان له باخچه و پاڕك و ناو ڕووبه‌ره سه‌وزاییه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن، هاوكات ڕووبه‌ری سه‌وزایی له سه‌نته‌ری ئه‌و شارانه ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگی ڕاكێشانی گه‌شتیاران و جوانییه‌كی زیاتر به شاره‌كه ده‌دات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه پلانداڕێژه‌رانی شار له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا بایه‌خێكی زیاتر به ڕووبه‌ری سه‌وزایی سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌ده‌ن تا ئه‌و ئاسته‌ی بووه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ماسته‌رپلانی شاره‌كان.
ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌رخستنی ڕووبه‌ری سه‌وزاییه له شاری سۆران و به‌راوردكردنی به پێوه‌ره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وێڕای ده‌رخستنی بڕبهشی هه‌رتاكێكی شاره‌كه له ڕووبه‌ری سه‌وزایی. له‌پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجه، باسه‌كه دابه‌شی سه‌ر چوار ته‌وه‌رە كراوه، كه بریتین له ئه‌ده‌بیاتی لێكۆڵینه‌وه، میتۆد و هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، ڕووبه‌ری سه‌وزایی شاره‌كه، ته‌وه‌رەی كۆتایی تایبه‌ت كراوه به هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافیی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له شاری سۆران و ئاسۆی ئایندهی.