Original Articles

بەسەنتەرکردنی چەمکی ''مەعشووق'' و چەمکی ''ئەویتر'' لەناو جیهانبینیی ''مەحوی

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 3 (2020): Volume 3 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2033.04
  • سیروان جەبار امین بەشی کوردی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2033.04

کلیلە وشەکان:

بەسەنتەرکردن، مەعشووق، ئەویتر، مەحوی، لڤیناس.

پوختە

عیرفان جیهانبینییەکی عەشقانەیە و لە چەقی ئەم جیهانبینییەشدا مەعشووق بوونی هەیە، واتە مەعشووق سەنتەرە. لەم ڕوانگەیەوە کۆی کاری بوون و گەردوون بریتییە لە جۆرێک ئەوینداری و هەوڵێکی جیدی و لێنەبڕاوە بۆ گەیشتن بە مەعشووق و لە بەرانبەردا ئەوە مەعشووقە کە حەقیقەتی ڕەهایە و بوون و بەها بە هەموو شتێک دەبەخشێت. مەحوی لە میانەی شیعرەکانیەوە وەکو شاعیرێکی عاریف سیفەت خۆیمان پێدەناسێنێت و بە گشتی عەشق و عاشق و مەعشووقی ناو شیعرەکانی خاوەن سروشتێکی عیرفانین.

یەکێک لە چەمکە هەرە سەرەکییەکانی فەلسەفەی ئیمانۆئێل لڤیناسیش بریتییە لە ''ئەویتر'' و بە واتایەکی تر ''ئەویتر''سەنتەرە، واتە بوونی ئاکاریی ''من'' دەبەستێتەوە بە هەبوونی ئەوەوە و لە هەمان کاتدا ئەم چەمکەش لە زۆر ڕووەوە خاوەنی هەمان تایبەتمەندیی مەعشووقی ناو دونیای عیرفانە. لەم توێژینەوەیەدا بە شێوەیەکی بەراوردی، تیشک دەخەینە سەر ڕووی لێکچوونی ئەم دوو چەمکە لەناو جیهانبینیی مەحوی و لڤیناسدا.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

امین سیروان جەبار, trans. 2025. “بەسەنتەرکردنی چەمکی ’’مەعشووق’’ و چەمکی ’’ئەویتر’’ لەناو جیهانبینیی ’’مەحوی”. گۆڤاری توێژەر 3 (3): 129-68. https://doi.org/10.31918/twejer.2033.04.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.