Original Articles

ئامانجی خوێندن به‌ زمانی بێگانه‌ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زمانی دایك له‌ ڕوانگه‌ی به‌خێوكه‌رانه‌وه‌ (خوێندن به‌ زمانی ئینگلیزی له پارێزگای هه‌ولێر به ‌نموونه‌)

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.21
  • شێرزاد سعید صدیق زانکۆی سۆران- فاکەڵتیی پەروەردە Author
  • هاژە چیچۆ محمدئەمین زانکۆی سۆران- فاکەڵتیی پەروەردە Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.21

کلیلە وشەکان:

زمانی دایک، زمانی دووەم، زمانی خوێندن، جووتزمانی خێزانی، فرەزمانی، داخورانی زمان.

پوختە

لەم دە ساڵەی دواییدا خواستی دایک و باوکان لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بە زمانی ئینگلیزی زیادیکردوە. توێژینەوەکە هەوڵی داوە تێڕوانینی دایک و باوکان لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بە زمانی دووەم/ئینگلیزی وەربگرێت و ئامانجیەتی ئەوە بزانێت،  بەخێوکەران بۆچی دەیانەوێت منداڵەکانیان بەم زمانە بخوێنن، لە هەمانکاتتدا چ ستراتیژییەکیان بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانیان بۆ زووتر فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەکارهێناوە؟ چ ڕێکارێکیان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لای منداڵەکانیان گرتۆتەبەر؟

توێژینەوەکە بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانج و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی توێژینەوە و کۆکردنەوەی داتا، میتۆدی چۆنایەتی بەکارهێناوە. ئەم میتۆدە چەندین شێواز لە خۆدەگرێت، لەوانە: چاوپێکەوتن، بەرژەنامە، تێبینیکردن،...هتد. شێوازی بەرژەنامە (فۆڕمی ڕاپرسی) یەکێكە لەم شێوازانەی توێژینەوەکە بۆ دەستکەوتنی زانیاری لە بەخێوکەری بەشداربوواندا پەیڕەوی کردووە، پرسیارەکانی ئەم جۆرە شێوازەش لە جۆری پرسیاری نیوە داخراون، چونکە پرسیارەکان بە جۆرێک داڕێژراون کە دوای وەڵامدانەوەی بەشداربووان، داوای ڕوونکردنەوەیان لێدەکرێت. لە ئەنجامدا توێژینەوەکە گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە بەگشتی بەخێوکەران هەڵوێستی ئەرێنییان بەرانبەر بە خوێندن بە زمانی ئینگلیزی هەبوو، چونکە ئایندەی منداڵەکانیان لە زانینی زمانی ئینگلیزیدا دەبیننەوە. بەڵام لەپاڵ ئەمەشدا دەیانەوێت زمانی دایکی منداڵەکانیان پارێزراوبێت، ئەگەرچی لەڕێگەی ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر نەیانتوانیوە سەرکەتووبن و منداڵەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو تووشی داخورانی زمانیی ببون.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

صدیق شێرزاد سعید, and محمدئەمین هاژە چیچۆ, trans. 2024. “ئامانجی خوێندن به‌ زمانی بێگانه‌ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زمانی دایك له‌ ڕوانگه‌ی به‌خێوكه‌رانه‌وه‌ (خوێندن به‌ زمانی ئینگلیزی له پارێزگای هه‌ولێر به ‌نموونه‌)”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 609-33. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.21.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.