توانسته ئاووههواییهكانی به‌رهه‌مهێنانی فستق له پارێزگای هه‌ولێر
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.24کلیلە وشەکان:
Suitable limits of temperature, relative humidity and rainfall, climatic requirements, pistachio crop, Erbil governorateپوختە
توێژینه‌وه‌ی (توانسته ئاووههواییهكانی به‌رهه‌مهێنانی فستق له پارێزگای هه‌ولێر) هه‌وڵێكه بۆ ناساندنی به‌روبومی فستق و پێداویستییه ئاووههواییهكانی. هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ئاووهه‌وای ناوچه‌ی توێژینه‌وه و دیاریكردنی ئاستی گونجاوی بۆ كشتوكاڵی فستق له ناوچه‌كه دا ئه‌نجام دراوه. له‌م توێژینه‌وه‌یه دا ڕێبازی هه‌ڵێنجان (الاستقرائي) له شرۆڤه‌كردنی بابه‌تی توێژینه‌وه دا، و ڕێبازی شیكاریی بڕی بۆ ده‌سنیشانكردنی ئاستی گونجاوی به پشت به‌ستن به داتای وێستگه ئاووهه‌واییه‌كان پیاده‌كراون. پشت به داتای ئاووهه‌وای (13) سیانزده وێستگه بۆ ساڵانی (2017 – 2021) به‌ستراوه. سۆفتوێری ArcGIS 10.4 بۆ ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌كان به‌كارهاتووه. ده‌ره‌نجامه‌كان، به گشتی، جگه له وێستگه‌ی مێرگه‌سۆر، ئاماژه به گونجاویی ناوچه‌ی توێژینه‌وه بۆ كشتوكاڵی فستق ده‌ده‌ن.