السُّلَّم الحِجاجي في كتاب "التاج في أخلاق الملوك" للجاحظ مقاربة تداولية
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.30کلمات کلیدی:
پایەی بەڵگاندنی، ئاخاوتن، جاحز، ئەلتاج فی ئەخلاق ئەلمولووک، قەناعەت پێکردن.چکیده
ئەم توێژینەوەیە، تاوتوێی چەمکی پایەی بەڵگاندنی لە ئاخاوتنی قسەکەردا، لە کتێبی " التاج في أخلاق الملوك "ی ڕەخنەگر و ڕەوانبێژی عەرەبی " الجاحظ " دا دەکات، کە بۆ مەبەستی ڕازیکردنی وەرگر بە ناوەڕۆک و بابەتی ئاخاوتنەکە، پەیڕەوی ئەکات.
ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە لەم لێکۆڵینەوەیەدا، توێژەر هەوڵیداوە کەوا هێز و کاریگەریی ئەم شێوازە گفتوگۆییەی جاحز لە کتێبە ناوبراوەکەیدا بخاتەڕوو؛ جا چ ئاخاوتنەکان لە سەر زاری خۆی بن، یاخود لە سەر زاری بێجگە لە خۆی، لە پرۆسەی ڕازیکردن و قایلکردنی وەرگر بە ناوەڕۆکی ئاخاوتنە خراوەڕووەکە.
بۆ ئەم مەبەستەش، توێژەر ژمارەیەک نموونەی ئاخاوتەیی، بۆ شیکردنەوە وەرگرتووە، کە لە چەمکی پایە یاخود پایەکانی بەڵگاندنی و یاساکانی و، باوترین شێوازە زمانەوانییەکانی، لەوانە: ئامرازەکانی پەیوەندی و فاکتەرە گفتوگۆکارییەکانەوە، دەستپێدەکات، تا دەگاتە ئاستەکانی تەئکید کردنەوە و شێوازە زیدەڕۆکارییەکان.
لە کۆتاییشدا، گرینگترین ئەو دەرەنجامانەی کەوا توێژینەوەکە پێیان گەیشتووە، خراونەتەڕوو.