پیشەسازیی پتڕۆکیمیاییەکان لە سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستاندا(لێکۆڵینەوەیەکە لە جوگرافیای سیاسی)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.13پوختە
پیشەسازیی پتڕۆکیمیاییەکان گرنگییەکی تایبەتیان هەیە لە بەرەوپێشبردنی وڵات، بەهۆی ئەوەی بەرهەمەکانی وەکو مادەی سەرەتایی بەکاردەهێنرێت لە زۆربەی زۆری پیشەسازییەکانی تردا. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا تیشکخراوەتەسەر پیشەسازیی پتڕۆکیمیاییەکان لە سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستاندا. لەم توێژینەوەیەدا هەریەکە لە ڕێبازی شیکردنەوەی هێز و ڕێبازی شیکاری بەکارهاتوون. بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی زانستی، توێژینەوەکە دابەشکراوە بۆ سێ تەوەرەی سەرەکی، لە تەوەرەی یەکەمدا چوارچێوەی توێژینەوە شیکراوەتەوە. تەوەرەی دووەم تایبەتکراوە بە پیشەسازیی پتڕۆکیمیایی و گرنگییەکەی، لە تەوەرەی سێیەمدا سیاسەتی وزەی هەرێمی کوردستان و پیشەسازیی پتڕۆکیمیایی خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. لە دەرئەنجامدا گەیشتووین بەو ڕاستییەی کە سەرەڕای گرنگیی ئەم جۆرە پیشەسازییە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ گرنگییەکی ئەوتۆ بەم جۆرە پیشەسازییە نەدراوە