(زیندان له میرنشینی حه‌سنه‌وی و عه‌ننازی) (سه‌ده‌ی چواره‌م و پێنجه‌می كۆچی/ ده‌یه‌م و یانزده‌یه‌می زاینی)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.03کلیلە وشەکان:
میر، میرنشین، حه‌سنه‌وی، عه‌ننازی، زیندان، شارپوختە
بارودۆخی ناوخۆی خه‌لافه‌تی عه‌بباسی (132-656ك/749-1258ز)، له سه‌ره‌تای (سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی/ده‌یه‌می زاینی) تاڕاده‌یه‌ك ناهه‌موار بوو، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا لاوازتر ده‌بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین ده‌سته‌ڵات و جوڵانه‌وه‌ی ناوخۆیی، كه هه‌ر یه‌كه‌یان له ناوچه‌یه‌ك ده‌سته‌ڵاتی خۆی دامه‌زراند، به‌ڵام هه‌وڵیان ده‌دا كه له چوارچێوەی خەلافهتدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، هه‌ردوو میرنشینی حه‌سنه‌وی (348_406ك/959_1015ز) و عهننازییش (381_511ك/991_1117ز) له‌و ده‌سته‌ڵاتانه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆیان بپارێزن كۆمه‌ڵگایان ڕێكخسته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی دەسەڵاتی ئه‌وان بوون سزا ده‌دران، یه‌كێك له‌و سزایانه زیندان بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان كه‌وتنه ململانێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین شەڕ لە نێوانیاندا ڕووده‌دا، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م ململانێیه، لێكەوتنهوهی دیل بوو له هه‌ردوولا، كه بۆ حهواندنەوه یان تاوه‌كو زانینی چاره‌نووسیان پێویستیان به زیندان هه‌بووه، لێره‌دا ڕوونده‌بێته‌وه كه هیچ ده‌سته‌ڵاتێك به بێ زیندان نابێت، بۆ زانینی ته‌واوی مێژووی شارستانیه‌تی هه‌ر دهستهڵاتێكیش به‌بێ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م ده‌زگایه گرنگه زانیارییه‌كان ته‌واو نابن به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌نجامنه‌درابێت، به‌پێی به‌دواداچوونی توێژه‌ر، توێژه‌ره‌كانی تر بایه‌خیان به بارودۆخی سیاسی میرنشینه‌كان داوه نه‌ك ئەم لایه‌نه، هه‌ر چه‌نده به‌ده‌ستخستنی زانیاری ورد لەم باره‌یه‌وه كارێكی ئاسان نییه.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م تویژینه‌وه‌یه، بابه‌ته‌كه دابه‌ش كراوه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پوخته و چوار باس: باسی یه‌كه‌م: مێژووی سیاسیی میرنشینی حهسنهوهیهی، باسی دووه‌م: زیندان له میرنشینی حه‌سنه‌وی، باسی سێیه‌م: پۆخته‌ی مێژووی سیاسیی میرنشینی عه‌ننازی، باسی چواره‌م: زیندان له میرنشینی عه‌ننازی.
ئه‌نجام، له كوتاییدا توێژه‌ر گه‌یشتووته ئه‌و ئهنجامەی كه له‌و دوو میرنشینەدا جۆرها زیندان هه‌بوونه، زیندانییەكانیش به تاوانی جیاواز به‌ندكراون، هه‌روه‌ها، هەڵسوكهوتی جیاواز له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامدراوه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه چارهنووسیشان جیاوازبووه.