Original Articles

داستانی پاشا ئێتانا و ڕەنگدانەوەی لە هونەر و وێژەی زاگرۆسدا

  • بڵاو کرایەوە 2022-12-26
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): Volume 5 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2253.14
  • وفاء طاهر محمد بەشی شوێنەوار، ک. زانستە مرۆڤایەتییەکان، ز. سلێمانی Author
  • دڵشاد عزیز مارف بەشی شوێنەوار، ک. زانستە مرۆڤایەتییەکان، ز. سلێمانی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2253.14

پوختە

وێژە و هونەری مێسۆپۆتامیا و زاگرۆس بە کۆنترین نموونەکانی وێژە و هونەری دادەندرێن لە خستنەڕووی چیرۆک و داستان و ئەفسانەکاندا و بڵاوکردنەوەی بە ڕۆژهەڵاتی دێریندا. یەکێک لەو بەرهەمە وێژەییە فۆلکلۆرییانەی کە لە وێژەی سومەری و ئەکەدیی و عیلامی و بابلی و ئاشورییەکاندا بە چەندین دەقی مێخی و بە درێژایی هەزارەی سێیەم و دووەم و یەکەمی پێش زاین چەند جارێک دووبارە تۆمارکراوەتەوە، داستانی پاشا ئێتانایە، کە پاشایەکی سومەری بووە لە دەوڵەتە شاری کیش و کوڕی نەبووە تا ببێتە شازادەی جێنشینی، و لەسەر پشتی باڵندەیەک فڕیوە بۆ لای خواوەندی ئاسمان (ئانو) تا کوڕێکی پێ ببەخشێت.

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ بەدەستهێنانی وەڵامی چەند پرسێكی زانستی، ئایا تا ئێستا هیچ دەقێكی مێخی لە ناوچەكانی زاگرۆس باسی ئەم داستانەی كردووە؟ ڕووداوەكانی یاخود كەسایەتییەكانی ناو داستانەكە تا چ ڕادەیەك پەیوەندیيان بە ناوچەكانی زاگرۆسەوە هەیە؟ و بە چ شێوەیەك دیمەن و کەسایەتییەکانی ناو داستانەکە لە هونەری زاگرۆسدا ڕەنگیداوەتەوە؟ ئایا هیچ جیاوازییەك لە نێوان وێناكردنی كەسایەتییەكان و ڕووداوەكانی ئەم داستانە لە هونەری زاگرۆسدا هەیە، لەگەڵ هاوشێوەكانی لە مێسۆپۆتامیا و ناوچەكانی تری ڕۆژهەڵاتی دێریندا؟ ئەو گۆڕانكاریيانەی كە لە ناوەڕۆكی داستانەكە، لە هونەر و ئەدەبی زاگرۆسدا ڕوویانداوە و تا چەندێك پەیوەندیيان بە ناوچەكانی زاگرۆس و لێكدانەوەی ڕووداوە سیاسیيەكانەوە بووە؟

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمد وفاء طاهر, and مارف دڵشاد عزیز, trans. 2022. “داستانی پاشا ئێتانا و ڕەنگدانەوەی لە هونەر و وێژەی زاگرۆسدا”. گۆڤاری توێژەر 5 (3): 613-38. https://doi.org/10.31918/twejer.2253.14.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.