توێژینەوەی ڕەسەن

بیروباوڕی ئاینی لە شانشینی ئۆسرۆێنێدا (١٣٢پ.ز- ٢٤٢ز)

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.05
  • مژدە ئەکرم ئەبوبکر زانکۆی کۆیە/- فاکەڵتیی پەروەردە توێژەر
  • کامڕان محمد جەلال زانکۆی کۆیە/ فاکەڵتیی پەروەردە توێژەر

پوختە

بیروباوڕی ئاینی لە شانشینی ئۆسرۆێنێدا (١٣٢پ.ز- ٢٤٢ز)

"بیروباوڕی ئاینی لە شانشینی ئۆسرۆێنیدا(١٣٢پ.ز-٢٤٢ز)"، لە سەردەمانی پێش مێژووەوە ناوچەکانی ئۆسرۆێنێ  بووبووە مەڵبەندی کۆمەڵگا سەرەتاییەکان. دواتر لەگەڵ سەردەمە مێژووییەکاندا بیروباوڕی فرەپەرستی لەناو گەلانی ناوچەکەدا وەک، خورییەکان بڵاوبۆوە، کە خۆی لە دیاردە سروشتییەکان دەبینییەوە، شارێکی پیرۆزی وه‌ك شاری حەڕان کە پەیوەستکراوە بە حەزرەتی ئیبراهیمەوە هەروەها دەرکەوتنی گروپێکی ئاینی بە ناوی سابیئییەکان، کە تا سەردەمانی ئیسلامیش بەردەوام بوو، ئەمە لە لایەک. لە لایەکی ترەوە، ئەم شارە لە ڕۆژگارێکی کۆنەوە مەڵبەندی پەرستنی خواوەند سین واتە مانگ بووە، ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی کە دواتر ئەم ناوچەیە بە تایبەت ئێدیسای پایتەخت، ببێتە شوێنێکی پیرۆز، بۆ مەسیحییەکانیش ئەوە بوو یەکەمین بڵاوبوونەوەکانی ئاینی مەسیحی پەیوەستکرا بە پاشایەکی شانشینی ئۆسرۆێنێ  بە ناوی ئەبگەری پێنچەم، بۆیە لە لای مەسیحییەکانیش وەک شارێکی پیرۆز لێیدەڕواندرا.

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، ئەوەیە،کە لەم بیروباوڕانە بکۆڵێتەوە، کە بە درێژایی ئه‌و سەردەمە لەم ناوچەیەدا هەبوون و وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە؛ کە ئایا تا چەند بیروباوڕەکان تەواوکەری یەکترن و  کاریگەرییان بەسەر کۆمەڵگاوە هەبووە؟ هەروەها چونیەتی و سەردەمی بڵاوبوونەوەی ئاینی مەسیحی لەم ناوچەیەدا بکۆڵێتەوە، ئایا تا چەند چیرۆکەکانی تایبەت بەو بابەتانە ڕەگ و ڕیشەی مێژووییان هەیە؟ ئایا ئەم شانشینیە تا چەند ڕۆڵی لە بڵاوبوونەوەی مەسیحیەت لە ناوچەکەدا هەبووە؟

کلیلە وشەکان: بیروباوڕی کۆن، حەڕان، باوڕی مەسیحی، سابیئی، شانشینی ئۆسرۆێنی.

"Religious Beliefs in the Kingdom of Osroene (132 BC-242 AD)".

In Prehistoric times, the regions of Osroene were the center of simple societies. Later, with the historical periods, the belief in polytheism spread among the peoples of the region, such as the Hurrians, which manifested itself in natural phenomena and a holy city such as Haran, which is associated with Abraham. There was also the emergence of the Sabeans, which was a religious group, and continued until the Islamic era. On the other hand, the city has been the center of the worship of the moon god Sin since ancient times. These factors became the reasons which led the area, especially the capital Edessa, to become a holy place for Christians. As a result, the first Christianity spreads were associated with King Abgar V of the Osroene Kingdom, making it a holy city for Christians.

This research is going to deal with those beliefs which were existed in the area, and also to answer those questions on how those beliefs are related to each other, And what effects they have had on society. This research is also shed lights on how Christianity spreaded in the area , and do those stories have historical background. And also this to answer this question: Does this kingdom have any roles in spreading Christianity in the area

کلیلە وشەکان: Ancient beliefs, Harran, Christian beliefs, Sabeans, Kingdom of Osroene.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ئەبوبکر مژدە ئەکرم, and جەلال کامڕان محمد. 2023. “بیروباوڕی ئاینی لە شانشینی ئۆسرۆێنێدا (١٣٢پ.ز- ٢٤٢ز)”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 211-52. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.05.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.