کاریگەریی کۆچ و کۆچپێکردن لەسەر دیمۆگرافیا و ئابووریی هەرێمە کوردنشینەکان لەنێوان سەدەكانی (٥-٦ک/ ١١-١٢ز).
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.07کلیلە وشەکان:
کۆچ، کۆچپێکردن، دیمۆگرافی، ئابووری و لێکەوتە.پوختە
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانی؛ "کاریگەریی کۆچ و کۆچپێکردن لەسەر دیمۆگرافیا و ئابووریی هەرێمە کوردنشینەکانە". کۆچکردن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کۆنە، دەکرێت ئاماژە بەوەی بکەین لەوەتەی مرۆڤ لەسەر ئەم خاکەیە، کۆچ سروشتێکی تێکەڵبووی مرۆڤ بووە، بە تێپەڕبوونی کات هۆکار و ئامانجەکانی و لێکەوتەکانی هەمەجۆر بوونە، هەڵبژاردنی ئەو بابەتە بۆ ڕووداوێکی گرنگ لە مێژووی کورد دەگەڕێتەوە ئەویش لێکەوتەکانی کۆچکردنە، کە نەبووەتە بابەتی سەرەکیی توێژینەوە لە لای توێژەرانی کورد. دیاریکردنی سەدەی (٥-٦ک/ ١١-١٢ز)ش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووداوە سیاسی و سەربازییانەی لەو دوو سەدەیەدا ڕوویانداوە. ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکی و سێ باس پێکدێت: لە باسی یەکەم؛ وشەی کۆچ و کۆچپێکردن لە ڕووی زاراوە و زمانەوانی دەناسرێت. لە باسی دووەمدا؛ بۆ خۆپاراستن لە دووبارەبوونەوە بە کورتی هەرێمە کوردنشینەکان دەخرێنە بەر ناساندن. لە باسی سێیەمدا؛ باسی کاریگەریی ئەو کۆچ و کۆچپێکردنە دەکرێت لەسەر لایەنی دیمۆگرافی و ئابووری، هەروەها لە کۆتایی توێژینەوەکە ئەنجامەکان خراونەتەڕوو.