كه‌موكوڕییه‌كانی ڕێزمانی كوردی له پڕۆگرامی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی تیۆری مۆرفیم
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.13کلیلە وشەکان:
گیره‌ك، گیره‌كی ڕێزمانی، گیره‌كی وشه‌داڕێژ، ڕه‌گ، قه‌د.پوختە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، به ناونیشانی (كه‌موكوڕییه‌كانی ڕێزمانی كوردی له پڕۆگرامی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی تیۆری مۆرفیم) ئه‌نجامدراوه، توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵێكی زانستییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری مۆرفیم هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی چه‌ند بابه‌تێكی ئاستی مۆرفۆلۆجی له پڕۆگرامی خوێندنی كوردیی هه‌رێمی كوردستان دیاربكات و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه.
به پشت به‌ستن به پێناسه و چه‌مك و بنه‌ماكانی مۆرفیم، توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه به‌و ئه‌نجامه‌ی؛ په‌رتووكی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییدا له ناساندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی مۆرفۆلۆجیدا كه‌موكوڕیی هه‌یه و له‌گه‌ڵ تیۆری مۆرفیم و كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و یاسای مۆرفۆلۆجیدا ناگونجێت.
توێژینه‌وه‌كه بنه‌مایه‌كی تیۆری سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به مۆرفیم ڕوونده‌كاته‌وه و ده‌یكات به بنه‌ما بۆ دیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كان. كه‌موكوڕییه‌كانیش له پێناسه‌كردن و داڕشتنی یاسای (ڕه‌گ، قه‌د)ی كار و وشه‌ی ناساده و خسته‌پاڵ یه‌كی مۆرفیمه بهندهكاندایه.