توێژینەوەی ڕەسەن

ئاستی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی لای خوێندكارانی زانكۆ

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.17
  • هەژار قادر ابراهیم زانكۆی ڕاپەڕین توێژەر
  • سیڤان عمر اسماعیل زانکۆی ڕاپەڕین توێژەر

پوختە

ئاستی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی لای خوێندكارانی زانكۆ

ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی ئاستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییە لای خوێندکارانی زانکۆ، هه‌روه‌ها زانینی جیاوازیی ئاستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لای خوێندکارانی زانکۆ به‌ پێی گۆڕاوه‌كانی (ڕه‌گه‌ز، پسپۆڕی، شوێنی نیشتەجێبوون)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ توێژه‌ران پێوه‌رێكیان ئاماده‌كردووه‌، كه‌ له‌ (٢٨) بڕگه‌ پێكهاتووه، دوای ده‌رهێنانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوه‌ری ده‌روونی (ڕاستگۆیی به‌ شێوه‌ی ڕاستگۆیی ڕواڵه‌ت و جێگیری به‌ ڕێگای ئه‌لفاكرونباخ)، به‌سه‌ر نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا دابه‌شكراوه‌ به‌ شێوه‌ی (online) كه‌ ژماره‌ی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ (٢٨٢) تاك بوو، به‌ شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی سادە هه‌ڵبژێرداون،‌ به‌ به‌كارهێنانی هەگبەی ئاماری بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان (SPSS) ئه‌نجامه‌كان شیكرانه‌وه،‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌بوو: نموونەی توێژینه‌وه‌كه‌ ئاستی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییان بەرز بوو‌،‌ جیاوازی به‌پێی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە نه‌بوو، له‌ كۆتاییدا به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان چه‌ند ڕاسپارده‌ و پێشنیازێك خراونه‌ته‌ڕوو.

کلیلە وشەکان: بەرپرسیارێتی، بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، خوێندكارانی زانكۆ

Level of social responsibility among university students

The study aims at identifying the level of social responsibility among university students, as well as to pinpoint the differences on the level of social responsibility among university students based on the variables of (gender, specialty, place of residence). For this purpose, researchers constituted a measurement, which is comprised of 28 items. After extracting the features of the psychological measurement (validity and reliability), it was shared online, and the sample number of 282 students were selected randomly. Then, the data was statistically analyzed using T.Test. The results indicated that the research sample had a high level of social responsibility. Additionally, there were no significant differences based on the variables of the study. As per the results, several recommendations and suggestions were presented

کلیلە وشەکان: Responsibility, Social Responsibility, University student

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ابراهیم هەژار قادر, and اسماعیل سیڤان عمر. 2023. “ئاستی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی لای خوێندكارانی زانكۆ”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 753-92. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.17.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.