تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا (توێژینەوەیەکی شیکارییە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.25کلیلە وشەکان:
گوتار، ڕکوکینە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانپوختە
ئەو توێژینەوەیە هەوڵێکی ئەکادیمییە، بە مەبەستی زانین و تێگەیشتن لە ڕادەی تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، توێژینەوەیەکی وەسفییە و پشت بە شیکاریی ناوەڕۆک بەستراوە بۆ کۆکردنەوەی داتاکان، لە پەڕەی فەیسبووکی تۆڕی میدیایی ڕووداو Rudaw و دەزگای خەندان Xendan، کە دوو پەڕەی کاریگەرن و ڕۆژانە خەڵک سەردانیان دەکات و بابەتەکانیان دەخوێنێتەوە یان بە شێوازی دیکە کارلێکی جۆراوجۆریان لەگەڵ دەکات.
پرسی گوتاری ڕکوکینە پرسێکی جیهانییە، لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە لە ڕووی وەدیارکەوتن و بەرخورد لەگەڵ کردن جیاوازە، تا کۆمەڵگاکە داخراو و دواکەوتووبێ، لە ڕووی بەرهەمهێنانی مەعریفی، ئەوەندە گوتاری ڕکوکینە دەتوانێ بە ئاسانی تێیدا بڵاوببێتەوە.
ئایا بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هۆکارن بۆ تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە، لەو توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە، ئەو توێژینەویە بەسەر چوار تەوەرە دابەشکراوە، لایەنی تیۆریی توێژینەوەکە کە خۆی لە باسکردن و شیکردنەوەی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە دەبینێتەوە و دواتر لە لایەنی شیکاریدا لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووین، کە تێیاندا وەڵامی پرسیارەکانی توێژینەوە دراوەتەوە، لەوەی گوتاری ڕکوکینە ڕووبەرێکی گەورەی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە بە تایبەتی پێگەی فەیسبووک کە ژینگەی توێژینەوەکەمانە، ئەوەش لێکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەورەتر دەکات هەروەها زەمینەسازییە بۆ دروستبوونی تاکی توندڕەو.