Original Articles

دیسلێکسیا لە لای قوتابییانی زانکۆ: بواری خوێندنەوە

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-26
  • ژمارە بەرگ 4 ژمارە 1 (2021): Volume 4 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2141.3
  • دلێر صادق کانبی بەشی کوردی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • کاروان کاکەبرا کاکەمەد بەشی دەرونزانی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2141.3

پوختە

ئاستەنگی فێربوونی خوێندنەوە بە یەکێک لە گرفتە هەرە دیارەکانی فێربوون دادەنرێت، لەگەڵ چوونی قوتابی بۆ زانکۆ ئەم ئاستەنگە زیاتر دەردەکەوێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتیبوو لە زانینی ئاستی بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا لای قوتابییانی زانکۆ. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی چەندێتی بەکارهاتووە. نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٤١٤) قوتابی زانکۆ، ٣١٠ (٧٤.٨٨٪) نێر و ١٠٤ (٢٥.١٢٪) مێ کە نموونەکە بە ڕێگای ناهەڕەمەکیی مەبەستدار هەڵبژێردرابوون. پاشان بە جێبەجێکردنی سەرجەم هەنگاوە سایکۆمەتریەکان پرسیارنامەیەکی (٢٤) بڕگەیی بە شێوەی (Five- Likert_ Scale) بنیاد نرا. پاشان بە ڕێگای دووبارە پێوانەکردنەوە جێگیریی پرسیارنامەکە (٠.٩٣١r =) بوو. لە دوای بەکارهێنانی یاسای (T. Test) دەرکەوت کە ئاستی بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا لە لای نموونەکە زۆر بەرزە، هەروەها لە دوای بەکارهێنانی (Regression) ئەوە دەرکەوت کە ڕەگەز کاریگەریی بەڵگەداری ئاماریی هەیە لەسەر بواری خوێندنەوە و ڕەگەزی نێر لە مێ زیاتر دووچاری بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا دەبێتەوە، بەڵام ئەوە دەرکەوت کە شێوەی نووسینی ڕاستان و چەپان کارناکاتەسەر دووچاربوونی تاک بە دیسلێکسیا. لە هەمان کاتدا لە دوای بەکارهێنانی یاسای (ANOVA) ئەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی زەبر بەر مێشکیان کەوتووە زیاتر دووچاری بواری خوێندنەوە لە دیسلێکسیادا دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی هیچ زەبرێک بەر مێشکیان نەکەوتووە و ئەو کەسانەی زەبر بەر لای چەپی مێشکیان کەوتووە ئاستی دیسلێکسیایان لەو کەسانە بەرزترە کە زەبر بەر لای ڕاستی مێشكیان کەوتووە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی بۆ دەزگا فەرمییەکان پێشکەش کرد

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

کانبی دلێر صادق, and کاکەمەد کاروان کاکەبرا, trans. 2024. “دیسلێکسیا لە لای قوتابییانی زانکۆ: بواری خوێندنەوە”. گۆڤاری توێژەر 4 (1): 103-42. https://doi.org/10.31918/twejer.2141.3.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.