Original Articles

پەیوەندیی نێوان حوکمڕانیی باش و سیستەمی لامەرکەزی: خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی هەر

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-26
  • ژمارە بەرگ 4 ژمارە 1 (2021): Volume 4 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2141.9
  • هیوا مەجید خەلیل کۆلێژی زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2141.9

کلیلە وشەکان:

سیستەمی لامەرکەزی، حوکمڕانیی باش، لامەرکەزیی ڕادیکاڵ، چڕکردنەوەی دەسەڵات، شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و هەرێمی کوردستان.

پوختە

لە سیستەمەکانی بەڕێوەبردندا، ئەستەمە سیستەمێک بە تەواوەتی مەرکەزی یان لامەرکەزی بێت، بەڵکو جۆرێک لە دابەشکردن و شۆڕبوونەوەی دەسەڵاتەکان دەبینرێت، ئەمە بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستە. بوونی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگا، قەزا و ناحیەکان دەربڕی ئەم ڕاستییەن. بەڵام سیستەمی بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستان جۆرە پاڕادۆکسێکی پێوە دیارە؛ لە هەرێمی کوردستاندا، کۆمەڵێک یاسا و بڕیار هەن بۆ ئەوەی کە سیستەمی لامەرکەزی پەیڕەو بکرێت، کەچی یاساکان بە تەواوەتی کاری پێناکرێت. لە واقیعدا بەهۆی مێژووی ململانێی سیاسی، بە تایبەتیش دوای شەڕی ناوخۆیی (١٩٩٤-١٩٩٨) کە دەرەنجامەکەشی بریتی بوو لە سەرهەڵدانی سیستەمی دوو ئیدارەیی؛ دواجار لە ساڵی ٢٠٠٦ کابینەی یەکگرتووی لێکەوتەوە، بەڵام ئاسەوارە سیاسی، ئابووری و کلتوورییە بەجێماوەکانی ئەم شەڕە، نەبوونە هۆی لەناوبردنی سیستەمی دوو ئیدارەیی. ئەمەش پاڕادۆکسێکە کە تا هەنوکە سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا بە دەستییەوە دەناڵێنێت و کاریگەری دروستکردووە لەسەر هەر هەنگاوێکی چاکسازیکردن لە سیستەمەکە بۆ بەدیهێنانی حوکمڕانییەکی باش و کاریگەریشی هەبووە لە هێنانەدی سیستەمی لامەرکەزی.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

خەلیل هیوا مەجید, trans. 2024. “پەیوەندیی نێوان حوکمڕانیی باش و سیستەمی لامەرکەزی: خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی هەر”. گۆڤاری توێژەر 4 (1): 357-400. https://doi.org/10.31918/twejer.2141.9.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.