پاتکردنەوەی لێکسیکی لە نێوان دەقی زانستی و ئەدەبیی زمانی کوردیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2033.01کلیلە وشەکان:
پاتکردنەوە، پاتکردنەوەی لێکسیکی، ناوەندی ون، هاوئاماژە، پەیوەندیی سێگۆشەیی، هایپۆنیم، هاوهایپۆنیم و سەرخان.پوختە
دیاردەی پاتکردنەوە لە گشت ئاستەکانی زماندا بەدیدەکرێ لە هەردوو شێوەی نووسین و ئاخاوتندا، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا ئەم دیاردەیە لە زمانی کوردیدا خراوەتەڕوو، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەو شێوازانەی کە پاتکردنەوەکە بەرهەمدەهێنن. توێژینەوەکە لە چوارچێوەی بۆچوونی هۆی (Hoey) لە پاتکردنەوە دەکۆڵێتەوە، دواتر لە زمانی کوردیدا بەکاردەهێنرێ.
لە توێژینەوەکەدا بە مەبەستى شیکارى و دیاریکردنى نموونەکان، بۆئەوەى ڕووماڵى شێوازە جیاوازەکان بکرێ بە پەسەند زانرا دوو شێواز هەڵبژێردرێن، ئەوانیش شێوازى زانستى و شێوازى ئەدەبین، دوای ئەوەی جۆری پاتکردنەوەکانی هەریەک لە دەقەکان لە خشتەیەکدا خراوەتەڕوو دواتر جۆر و ڕێژەی پاتکردنەوەکانی نێوان دەقەکان بە یەکتری بەراوردکراون.
ناوەرۆکی توێژینەوەکە لە پێشەکی و دوو بەش پێکهاتووە. کە بەشی یەکەم تیۆرییە و بەشی دووەمیش پڕاکتیکییە. بەم شێوەیە: لە بەشی یەکەمی توێژینەوەکەدا چەمک و زاراوەی پاتکردنەوە لەگەڵ ئەو زاراوانەی کە لێیەوە نزیکن ڕوونکراونەتەوە لەگەڵ ناساندنی دیاردەکە، دواتر بۆچوونی هۆی خراوەتەڕوو لەگەڵ نیشاندانی جۆری پاتکردنەوەکان. بەشی دووەمیش لایەنی ئاماریی توێژینەوەکەیە، تیایدا ئاماری دوو دەق لە بوارەکانی (زانستی و ئەدەبی) وەرگیراوە و بەیەکتری بەراوردکراون لە ڕێگەیەوە چەند ئەنجامێک بەدەستهاتووە، کە لە کۆتاییدا لەگەڵ لیستی سەرچاوەکان پێشکەشکراون.