وڵاتی كاردۆخیا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی فارسه هاخامهنشییهكاندا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2033.07کلیلە وشەکان:
كاردۆخیا، هاخامه‌نشی، فارسی، یۆنانی و زه‌ینه‌فۆن.پوختە
وڵاتی كاردۆخیا دەکەوێتە باكووری میسۆپۆتامیا له‌و ناوچه‌یه‌ی كه زنجیره چیاكانی زاگرۆس و تۆڕۆس پێكده‌گه‌ن، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ههڵكهوتهیهكی جوگرافی و ستراتیجیی گرنگیی هه‌بوو، به تایبه‌ت سه‌ختی ناوچه‌كه و بوونی ڕووباره‌كانی دیجله و فیشخابوور و باتمان و چه‌ندین ڕووباری تر تیایدا، شوێنی تێپه‌ڕینی له‌شكركێشییه سه‌ربازییه‌كان و كاروانه بازرگانییه‌كان بوو. له سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی هاخامهنشیدا كاردۆخیا كه‌وته به‌ر فراوانخوازیی هاخامهنشییهكان و له هه‌مان سه‌رده‌مدا ده هه‌زار سه‌ربازی یۆنانی به كاردۆخیادا كشانه‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌دات تیشكبخاتهسهر بارودۆخی سیاسیی كاردۆخیا له سه‌رده‌می هاخامهنشیدا و ڕۆڵ و كاریگه‌ریی كاردۆخییهكان و په‌یوه‌ندییان به هاخامهنشییهكان و یۆنانییهكانەوە (ده هه‌زار سه‌ربازه یۆنانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زهینهفۆندا بوون به كاردۆخیادا كشانه‌وه) و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی كاردۆخیا به دراوسێكانیانه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی سه‌رچاوه مێژووییه ڕه‌سه‌نه‌كاندا، كه بریتین له سه‌رچاوه یۆنانییه‌كان، به تایبه‌ت تۆماری كتێبی ئاناباسیسی زه‌ینه‌فۆن و سه‌رچاوه مێخییهكانی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می هاخامهنشییهكان و ده‌وڵه‌تی بابلی هاوسه‌رده‌می بخاته‌ڕوو.