Original Articles

ڕەنگدانەوە گوتاری سیاسی لە ناوەڕۆکی هەواڵی لە میدیای نوێدا توێژینەوەیەکی شیکردنەوەییە بۆ هەواڵەکانی سایتی NRT

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.07
  • محەمەد عەبدوڵڵا مەحمود زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر/ کۆلێژی ئاداب/ بەشی ڕاگەیاندن Author
  • ئاریانا ئیبراهیم محەمەد زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر/ کۆلێژی ئاداب/ بەشی ڕاگەیاندن Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.07

کلیلە وشەکان:

گوتاری سیاسی، هەواڵ، میدیای نوێ

پوختە

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دیاریکردنی ئەو چێوە و هێزە مەرجەع و هێزە کارایانەی لە گوتاری سیاسیی میدیای نوێی کوردیدا بەکارهاتوون، بۆ وێناکردنی پرس و ڕووداوە سیاسییەکان. توێژینەوەکە توێژینەوەیەکی وەسفییە و میتۆدی ڕووپێوی بەکارهێناوە، پشتی بە ڕێگەی شیکردنەوەی ناوەڕۆک بەستووە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتییە لە سایتە هەواڵییەکان لە نێویاندا سایتی NRT وەک نموونەی توێژینەوە دەستنیشانکراوە، شیکردنەوە بۆ (٤٣٥) هەواڵی سایتەکە لە ماوەی ساڵێکی تەواو (١/١١/٢٠٢١ تاوەکو ٣١/١٠/٢٠٢٢) کراوە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەکە پێیانگەیشتووە، ئەوەیە؛ زۆرترین ئەو چێوانەی لە سایتەکەدا بەکارهاتوون بەرپرسیارێتی، ململانێ و ئەنجامە ئابوورییەکان بووە لە ئاست پرس و ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی ڕەخنەگرتن لە دوو هێزی سەرەکیی حکومڕان و ئەزموونی خۆبەڕێوەبردنی هەرێم بەکارهێنراوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

مەحمود محەمەد عەبدوڵڵا, and محەمەد ئاریانا ئیبراهیم, trans. 2024. “ڕەنگدانەوە گوتاری سیاسی لە ناوەڕۆکی هەواڵی لە میدیای نوێدا توێژینەوەیەکی شیکردنەوەییە بۆ هەواڵەکانی سایتی NRT”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 209-30. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.07.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.