ڕۆڵی سێگۆشەی سیما تاریكەكان و سەرەڕۆیی و چێژخوازی لە بڕیاردانی سەركێشانە لای نمونەیەك لە هەرزەكاران
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.23کلیلە وشەکان:
سێگۆشە تاریكەكان، سەرەڕۆیی، چێژخوازی، بڕیاردانی سەركێشانە، ئەركە پێوانەییە مەترسیكارییەكانی باڵۆن.پوختە
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ڕۆڵی سێگۆشە تاریكەكان، سەرەڕۆیی و چێژخوازی لەسەر بڕیاردانی سەركێشانە. ژمارەی بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە 163 قوتابی كوڕ و كچی هەرزەكار. ژمارەی كوڕان بریتییە لە 75 (46%) قوتابی، ئەوانی دیكە، كە ژمارەیان 88 (54%) قوتابییە، لە ڕەگەزی مێ بوون، تەمەنی بەشداربووەكان لە نێوان 14 بۆ 18 ساڵ دایە. بۆ پێوانەكردنی سێگۆشە تاریكەكان و سەرەڕۆیی و چێژخوازی، ڕاپۆرتی خودی بەكارهێنراوە. بەڵام بۆ پێوانەكردنی بڕیاردانی سەركێشانە، ئەركە پێوانەییە مەترسیكارییەكانی باڵۆن Balloon Analog Risk Task لەسەر بەشداربووان جێبەجێكراوە. بەپێی ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە، خودشەیدایی، سایكۆپاتی، چێژخوازی و سەرەڕۆیی پەیوەندی ئەرێنیان لەگەڵ بڕیاردانی سەركێشانەدا هەیە. هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا هەریەك لە سەرەڕۆیی و چێژخوازی ڕۆڵیان لە پەیوەندی نێوان سایكۆپاتی و بڕیاردانی سەركێشانەدا هەبوو. ئەم ئەنجامە بۆ خودشەیدایی و بڕیاردانی سەركێشانە، بە هەمان شێوە بووە. لە ڕووی سیماكانەوە، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی كوڕان و كچان دۆزراوەتەوە. ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە یارمەتیمان دەدەن بۆ ئەوەی زیاتر لە بابەتی بڕیاردانی سەركێشانە تێبگەین، كە پەیوەندییان بە چ جۆرە سیمایەكی كەسایەتییەوە هەیە، بۆچی خەڵكی لە بڕیارەكانیاندا وەكیەك نین.