Original Articles

گۆڕده‌خمه‌كانی گوندی پرێسه‌ له‌ ناوچه‌ی بارزان

  • بڵاو کرایەوە 2025-09-14
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.18
  • پ.ی.د. ئه‌رده‌ڵان عثمان حسن Salahaddin-Erbil University Author
  • صابر حسن حسين Salahaddin University-College of Arts - Department of Archaeology Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.18

کلیلە وشەکان:

بیناسازی به‌ردین, گۆڕده‌خمه‌, به‌خاكسپاردن, گوندی پرێسه‌

پوختە

گۆڕده‌خمه‌ جۆره‌ گۆڕێكه‌ لە ناو بەردەڵان، چیا یان گردەکاندا بە مەبەستی بەخاکسپاردنی مردووان دروست کراوە. ئامانجی ئەم توێژینه‌وه‌یه‌ ناسینی بیناسازیی گۆڕده‌خمه‌کان و چۆنیەتی دروستکردنیانە. هەروەک لە ناونیشانی توێژینەوەکە ڕوونە، تیشک دەخرێتە سەر گۆڕدەخمەکانی گوندی پرێسه‌ لە قه‌زای مێرگەسۆر، ئیدارەی سۆران. ڕێبازی توێژینەوەكه‌ مه‌یدانیی شیكارییه‌، بە پلەی یەکەم پشت بە کاری ڕاستەوخۆ لەسەر خودی گۆڕدەخمەکانی گوندی پرێسه‌ (گۆڕی ژماره‌ 3) ده‌به‌ستێت، چونکە ئەم گۆڕدەخمانە هیچ جۆرە توێژینەوەیه‌کی زانستییان لەسەر ئەنجام نەدراوە و ئەم توێژینەوەیە، له‌بواری تایبه‌ت به‌ گۆڕده‌خمه‌كاندا بە یەکەم کاری زانستی له‌مباره‌یه‌وه‌ دادەندرێت، هه‌ربۆیه‌ زۆربەی کارەکانی ئەم توێژینەوەیە پشتی بە هه‌وڵی کەسیی خۆم به‌ستووه‌ کە ڕاستەوخۆ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ کارم لە سەرکردووە. لە پاڵ کاری ڕاستەوخۆشدا لەسەر گۆڕدەخمەکە و لە هەمان کاتدا پشت بەو ژێدەرانە به‌ستراوه‌ كه‌ باسی مێژووی گۆڕدەخمەکان دەکەن و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر بۆ هەمان سەردەمی گۆڕدەخمەکەی گوندی پرێسه‌ یان سەردەمەکانی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە نیشانده‌ری ئەڵقە ونبووەکانی بەخاکسپاردنن لە ئەشکەوتەوە بۆ گۆڕده‌خمه‌ لەم ناوچەیەدایە. وەک بەرئەنجامێکی گشتی، گۆڕده‌خمه‌کان وەک بیناسازی بەردین، خاوەنی جۆرێک لە پیرۆزی و بەهای بەرزی ئایینی بوون. ڕۆڵی کولتور و باوەڕەکان لە چۆنیەتی بینای گۆڕده‌خمه‌کاندا لە خاڵە گرنگەکانی ئەم جۆرە بەخاکسپاردنەیە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

ژیاننامەی توێژەر

  • صابر حسن حسين, Salahaddin University-College of Arts - Department of Archaeology

    زانكۆی سه لاحه دین / كۆلێژی ئاداب/ به‌شی شوێنه‌وار

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

صابر حسن حسین صابر, and حسین صابر, trans. 2025. “گۆڕده‌خمه‌كانی گوندی پرێسه‌ له‌ ناوچه‌ی بارزان”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 560-79. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.18.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.