Original Articles

پێگە و دەسەڵاتەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراقدا: ئاڵنگارییە دەستووری و یاساییەکان (٢٠٠٤-٢٠٢٢)

  • بڵاو کرایەوە 2026-08-16
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 5 (2026): Volume 9 - Issue 5
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2695.01

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2695.01

کلیلە وشەکان:

دادگای باڵای فیدراڵی، , شارەزایانی فیقهی و یاسا

پوختە

ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەیەکی وردی پێگە، پێکهاتە و گۆڕانکارییەکانی دادگای باڵای فیدراڵییە لە عێراقدا، بە تیشک خستنە سەر ئەو ئاڵنگارییە دەستووری و یاساییانەی کە لە قۆناغی دامەزراندنییەوە تا یاسای 2021 ڕووبەڕووی بووەتەوە. کێشەی سەرەکیی توێژینەوەکە لەو بۆشاییەدایە کە لەنێوان دەقە دەستووریی و یاسا کارپێکراوەکاندا هەیە. توێژینەوەکە بە پشتبەستن بە دەقە دەستووری و یاساییەکان و بڕیارە کاریگەرەکانی خودی دادگا پەیڕەوی لە میتۆدێکی شیکاری- وەسفی دەکات،

دەرەنجامەکان دەریدەخەن کە کارکردنی دادگا بە یاسای ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٠٥ قەیرانێکی شەرعییەتی دروست کردووە. هەروەها، یاسای ٢٠٢١، سەرەڕای چارەسەرکردنی کێشەی پێکهاتن، بە پشتگوێخستنی ماددەی (٩٢/دووەم)ی دەستوور سەبارەت بە بەشداریی شارەزایانی فیقهی و یاسا، پێشێلکارییەکی نوێی خوڵقاندووە.

 توێژینەوەکە دەریدەخات کە دادگا لە ڕۆڵی پارێزەری دەستوورەوە گۆڕاوە بۆ ئەکتەرێکی سیاسیی کاریگەر. فراوانبوونی دەسەڵاتەکانی، بەتایبەت لە ڕاڤەکردنی دەستووردا، کاریگەریی قووڵی لەسەر هاوسەنگیی نێوان دەسەڵاتەکان و داهاتووی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقدا داناوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

مەلا سەنار عالی, and soran ali, trans. 2026. “پێگە و دەسەڵاتەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراقدا: ئاڵنگارییە دەستووری و یاساییەکان (٢٠٠٤-٢٠٢٢)”. گۆڤاری توێژەر 9 (5). https://doi.org/10.31918/twejer.2695.01.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 11

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.