كردەی قسەیی ڕاگەیاندن بە پێی تیۆری سیرل لە نووسراوە کارگێڕییەکانی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2695.03کلیلە وشەکان:
كردەی قسەیی ڕاگەیاندن، نووسراوی کارگێڕی, الفعل الكلامي الإعلامي، الكتابات الإدارية، التداولية, Declarative Speech Act, Administrative Writings, Pragmatics, کنش گفتاری اعلامی، نامه اداری، زبان رسمی، کاربردشناسیپوختە
پوختە:
تیۆری کردە قسەییەکان یەکێکە لە گرنگترین تیۆرەکان لە بواری پراگماتیکی زمان، کە گرنگی بە ئەرکە زمانەوانییەکان و کاریگەرییان لەسەر کارلێکی کۆمەڵایەتی دەدات. بە پێی ئەم تیۆرییە زمان تەنها ئامرازێک نییە بۆ گواستنەوەی زانیاری، بەڵکو کردارێکە کە دەتوانێت گۆڕانکاری لە جیهانی دەرەوە یان لە دۆخی گوێگر دروست بکات. بەم پێیە، قسەکردن تەنها وتنی وشە نییە، بەڵکو ئەنجامدانی کردارێکی کۆمەڵایەتی و دامەزراوەییە.
لە نێو پۆلێنەکانی سریل بۆ کردە قسەییەکاندا، کردەی ڕاگەیاندن (Declarations) شوێنێکی تایبەتی هەیە، چونکە ئەم جۆرە کردانە بە پشتبەستن بە پێگەی کۆمەڵایەتی یان پیشەیی قسەکەر دەتوانێت گۆڕانکاری ڕاستەقینە دروست بکات، وەک گۆڕینی دۆخی یاسایی، کارگێڕی یان ڕێکخراوەیی. واتە، هێزی زمان لێرەدا لە نێوان وتار و کرداردا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ دروست دەکات.
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر نووسراوە کارگێڕییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر و وەک دەقێكی فەرمی و ڕێکخراو لە کاریگەرییە زمانییەکانیان دەكۆڵێتەوە. ئەم نووسراوانە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە گواستنەوەی زانیاری، ڕاگەیاندنی بڕیارەکان و ڕێکخستنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان. توێژینەوەکە هەوڵ دەدات یاسا و ستراتیژییە زمانەوانییەکان دەستنیشان بکات، کە لە دروستکردنی کاریگەریی کردەی ڕاگەیاندندا بەکاردەهێنرێن. شیکاری نموونە پراکتیکییەکان نیشان دەدات کە کردەی ڕاگەیاندن لەم نووسراوانەدا بە هۆی بەکارهێنانی زمانی فەرمی، فۆڕمی نووسین و دەسەڵاتی دامەزراوەیی، گۆڕانکاری یاسایی و کارگێڕی دروست دەکات. ئەمەش وا دەکات نووسراوەکان تەنها دەقێك نەبن، بەڵکو وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و چەسپاندنی پێگەی دامەزراوەیی کار بکەن.
ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات کە توخمە سەرەکییەکان، وەک دەقی نووسراو، جۆری زمانی بەکارهاتوو، مەرجەکانی شەرعیەتی دامەزراوەیی و فۆڕمی فەرمیی نووسین ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان هەیە لە بەدیهێنانی کاریگەریی کردەی ڕاگەیاندن. بەم شێوەیە، کاریگەریی زمان بەستراوەتەوە بە پێگە و شێوازی بەکارهێنانی.