توێژینەوەی ڕەسەن

پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی (ئۆتۆسەگمێنتاڵ)ەوە

  • وەرگیراوە 2024-05-21
  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): بەرگی 7 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.02
  • ڕاز عزیز احمد بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان، عێراق توێژەر
  • شێروان حسێن حمد بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان، عێراق توێژەر

پوختە

پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی (ئۆتۆسەگمێنتاڵ)ەوە

ئەم توێژینەوەیە باس لە هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان دەکات لە زمانی کوردیدا. هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان وەک پڕۆسەی چونیەکی زۆر باوە، کە لە زۆربەی زمانەکانی جیهاندا دەبینرێت. ئەم پڕۆسەیە لەلایەن زۆربەی تیۆرە فۆنۆلۆژییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، وەک فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان، فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵ و تیۆری ئۆپتیماڵێتی. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی ئۆتۆساگمێنتەڵ لەم پڕۆسەیە دەکۆڵینەوە، کەواتە دەتوانین بڵێین ئامانج لەم توێژینەوەیە، لێکۆڵینەوەیە دەربارەی پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵ. شێوازی ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی ناوەڕۆکی بابەتەکان و کۆکردنەوەی داتاکانە بە نموونەی گونجاو.

تیۆری ئۆتۆسەگمێنتاڵیش یەکێکە لە تیۆرەکانی بواری فۆنۆلۆژی و بۆ یەکەم جار لەلایەن (Goldsmith) بە شێوەی بوارێکی سەربەخۆ لە فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان سەریهەڵداوە، لە ساڵی 1976 لەگەڵ توێژینەوەی زمانە کێشدارەکان، فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵی ناساند و پاشان بە زمانە ئاوازدارەکان (Tonal Language) بڵاوکرایەوە. ئەم تیۆرە لە ڕاستیدا بوارێکە یان بەشێکە لە فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان.

The process of vowel harmony in Kurdish language in the framework of Autosegmental phonology

This study discusses the vowels harmony in Kurdish language. Vowel harmony like assimilation process is a very common process in most languages of the world. This process is studied by most phonological theories, such as generative phonology, autosegmental phonology as well as optimality theory. We examine this process from the perspective of autosegmental phonology in this paper. Therefore, we can say that the aim of this study is to investigate the process of vowel harmony in Kurdish language from the perspective of autosegmental phonology. The methodology of this study is to analyze the content of the articles and collect the data with appropriate samples.
Autosegmental theory is one of the theories in the field of phonology and was first emerged by Goldsmith as an independent field of generative phonology. In 1976, along with the study of rhyme languages, he introduced autosegmental phonology and then it was published in tonal languages. This theory is actually a field or part of production phonology.

کلیلە وشەکان: Phonological process, vowel harmony, autosegmental phonology

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

احمد ڕاز عزیز, and حمد شێروان حسێن. 2024. “پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی (ئۆتۆسەگمێنتاڵ)ەوە”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 29-62. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.02.

توێژینەوە هاوشێوەکان

31-40 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.