Original Articles

ناسیۆنالیزمی مەدەنی لە دیوانی "زڕەی زنجیری وشە دیلەکان"ی جەلال مەلەکشادا

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.05
  • سیروان جبار امین Soran University image/svg+xml Author
  • هێمن زرار حمد زانکۆی سۆران فاکەڵتی پەروەردە Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.05

کلیلە وشەکان:

Nationalism, Civil Nationalism, Jalal Maleshka, Co-existence, Citizenship.

پوختە

لەم توێژینەوەیەدا ناسیۆنالیزمی مەدەنی وەک سیمایەکی دیار لە شیعری جەلال مەلەکشادا دیاریکراوە, ناسیۆنالیزمی مەدەنی یەکێکە لە جۆرەکانی ناسیۆنالیزم, کە لە سەر بنەمای هاووڵاتیبوون, پێکەوەژیان, بەرژەوەندیی هاوبەش, ویست و ئیرادەی مرۆڤ لەو شوێنەی دەیەوێ تیایدا بژی بنیادنراوە, جا بە هەر زمانێک بدوێت, گرنگ لە چوارچێوەی وڵاتێکی دیارکراو بێت. هەست و هەڵوێستی مەدەنیانەی شاعیر لە پاڵ بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە شیعرەکانیدا دەبینرێن, ئەگەرچی چەندین جار نەتەوەکەی لە سەر دەستی نەتەوەکانی تر و لە سایەی ئەوانەوە تووشی ئازار و خوێنڕشتن بۆتەوە, بەڵام شاعیر لە زۆر شوێنی دیوانەکەی کەسێکی مەدەنیانە دەردەکەوێ و ڕق و قینە وەلادەنێ, هەستی مرۆڤانە و شاعیرانە دەکاتە فێنکاییەک بۆ دەروونی خۆی و نموونەیەکی جوانی مرۆڤدۆستیش پیشانی ئێمە دەدات.

ناسیۆنالیزمی مەدەنی, کەمترین باسی لێوە کراوە و بە کەمی دەبینرێ لە ناو ئەدەبی کوردیدا, ئەوەی کە هەیە زیاتر ناسیۆنالیزمی ئێتنیکییە, بەڵام دەتوانین بڵێین مەلەکشا لەمەیاندا جێپەنجەی دیارە, ڕەنگە وەک شاعیرێکی نیشتمانی یاخود ئێتنیکی لە لای خوێنەران ناسرا بێ, بەڵام کە شیعرەکانی دەخوێنینەوە و لێیان ورددەبینەوە, مەلەکشا مەدەنیەت و شارستانیەتی لەناو شیعرەکانیدا فەرامۆشنەکردووە. بۆیە بە پشتبەستن بە تیۆری فەڕەنسی "ویست و ئیرادەی ژیانی هاوبەش" شیعرەکانی شاعیر شیدەکرێنەوە, ئامانجیش لێی دەرخستنی هەستی ناسیۆنالیستانەی شاعیرە, ئاخۆ تا چەندە شاعیر هەستی ناسیۆنالیزمی مەدەنی لە شیعرەکانیدا دیارە, هەروەها دەرخستنی جۆرێک لە هزری شاعیرە, چونکە زیاتر لە لای خوێنەران وەک شاعیرێکی ئێتنیکی ناسراوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

امین سیروان جبار, and حمد هێمن زرار, trans. 2024. “ناسیۆنالیزمی مەدەنی لە دیوانی ‘زڕەی زنجیری وشە دیلەکان’ی جەلال مەلەکشادا”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 121-52. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.05.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.