توێژینەوەی ڕەسەن

تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر

  • وەرگیراوە 2024-05-22
  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): بەرگی 7 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.07
  • سەنگەر قادر شێخ محمد کۆلێژى زمان- زانکۆى سەڵاحەدین بەشى زمانى کوردى توێژەر

پوختە

تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر

لە دواى دەرکردنى هەردوو بەیاننامەى گرووپى ڕوانگە و گرووپى کفرى، شیعرى کوردى لە ڕووى فۆڕم و زمان و ناوەڕۆکەوە گۆڕان بەسەردا هات و قۆناغێکى نوێ لە شیعرى کوردى دەستیپێکرد کە تێیدا شاعیران تاڕادەیەکى زۆر بەرچاو دەسبەردارى کێش و سەروا بوون و زمانیشیان پتر لە زمانى ڕۆژانەى خەڵک نزیکبووەوە.

ناونیشانى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە (تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر) کە لە سێ تەوەرەى جیاوازدا فۆڕم و ناوەڕۆک و زمانى شیعرى هاوچەرخ خراونەتەڕوو و لە شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەردا نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە و گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەى کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى جیهانى لە شیعرى هاوچەرخى کوردیشدا هەن و کەمێکیشیان تا ئێستا و لە سنوورى ئاگادارى و خوێندنەوەى ئێمەدا بەرچاو نەکەوتوون، لەوانە بەشداریپێکردنى جەستەى خوێنەر وەک بەشێک لە واتادانى زیاتر بە شیعرەکە. جیا لەمەش ئەو زمانەى سەباح ڕەنجدەر بەکاریهێناوە زیاتر لە زمانى فەرمى نزیکە لەوەى زمانى ڕۆژانەى خەڵک بێت.

وشە کلیلییەکان: شیعرى هاوچەرخ، زمان، ناوەڕۆک، فۆڕم، سەباح ڕەنجدەر

کلیلە وشەکان: شیعرى هاوچەرخ، زمان، ناوەڕۆک، فۆڕم، سەباح ڕەنجدەر

Characteristics of contemporary Kurdish poetry such as the poems of Sabah Ranjdar

The development of contemporary Kurdish poetry is intricately connected to the evolution of poetry on a global scale. Following the emergence of the Ruanga and Kufri groups, Kurdish literature witnessed the rise of Contemporary Poetry from the Kurdish Region, with numerous poets subsequently following in their footsteps. In addition, it becomes apparent that similar to poetry worldwide, contemporary Kurdish poetry has experienced transformations in terms of linguistics, content, and style.

The research paper titled "Exploring the Unique Attributes of Contemporary Kurdish Poetry through the Poems of Sabah Ranjdar". Furthermore, this study aims to delve into the distinguishing characteristics of Contemporary Kurdish Poetry to identify and analyze these characteristics by utilizing Sabah Ranjdar's poems as illustrative examples

کلیلە وشەکان: Contemporary Poetry, Language, Content, Form, Sabah Ranjdar

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

شێخ محمد سەنگەر قادر. 2024. “تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 182-200. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.07.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.