Original Articles

کورد لە جوگرافیای دەوڵەتی سەفەویدا (١٥٠١-١٧٢٢)

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-18
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): Volume 5 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2253.01
  • خلیل علی موراد کۆلێژی ئاداب-زانکۆی سەڵاحەدین Author
  • نعمت شەهاب حاجی کۆلێژی ئاداب- زانکۆی سەڵاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2253.01

کلیلە وشەکان:

دەوڵەتی سەفەوی، نشتیمانی کوردان، جوگرافیای کورد، میرنشینە کوردییەکان، ناوچە کورد نشینەکان.

پوختە

بە دامەزرانی دەوەڵەتی شیعە مەزهەبی سەفەوی (١٥٠١-١٧٢٢) لە ئێرانی سەرەتای سەدەی شازدەهەم جوگرافیای گرنگ و ناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی سوپای وێرانکەری قزڵباش. ئەگەرچی بە هۆی بەرفراوانیی دەسەڵاتی سەفەوییەکان و داگیرکردنی بەردەوامی ناوچەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانیان، لە ڕاستیدا دەستنیشانکردنی مەودای ڕاستەقینەی جوگرافیای کورد لەم سەردەمەدا، کارێکی هەتا بڵێی ئەستەمە، چونکە کۆمەڵی هۆکاری کاریگەر وەکو بەهێزی و لاوازیی دەسەڵاتی حاکمانی سەفەوی و میرانی کورد لە لایەک و ڕێژەی ناسەقامگیریی دەسەڵاتی هەرکامە لە ناوخۆ و ملمڵانێ دەرەکییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستان لە لایەکی تر، لە سەر سەقامگیر نەبوونی ئەم سنوورانە، ڕۆڵێکی حاشاهەڵنەگریان هەبوو. لە سۆنگەی ئەم توێژینەوەیەدا بە مەبەستی دەستنیشانکردنی جوگرافیای کورد و سنووری ڕاستەقینەی ناوچە کوردنشینەکان لە سەردەمی سەفەوییەکان، بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ڕەسەنە مێژووییەکانی ئەو سەردەمە پەنا دەبەینە بەر وێناکردنی سنووری نشتیمان و ناوچەکانی ئەو میرنشین و دەسەڵاتە خۆجێییانەی کە لەم ماوەیەدا کوردەکان تێیدا نیشتەجێبوونە و هەروەها هەندێ لەو ناوچە دوورەدەستانەی وەک خۆراسان و گەیلان و مازندەران کە کۆمەڵێ لە هۆزە کوردە ڕەسەنەکانی کوردستان لە لایەن شایەکانی سەفەوی بە مەبەستی سیاسی و سەربازی لە ناوچە دێرینەکانی خۆیان دایانبڕاند و دوورخرانەوە و بەرە بەرە لەو شوێنانە نیشتەجێکران و ژمارەیەکی زۆریایشیان ئێستاش لە گەڵدابێ هەر لە وێ ماونەتەوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

موراد خلیل علی, and حاجی نعمت شەهاب, trans. 2024. “کورد لە جوگرافیای دەوڵەتی سەفەویدا (١٥٠١-١٧٢٢)”. گۆڤاری توێژەر 5 (3): 7-62. https://doi.org/10.31918/twejer.2253.01.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.