Original Articles

شوێنەواری گردی شمشارە و شاری دێرینی شوشەڕڕا )لەبەر ڕۆشـنـایی بـەڵـگە شـوێـنـەواری وسـەرچـاوە مـێـخـیـیـەکـانـدا(

  • بڵاو کرایەوە 2022-12-26
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): Volume 5 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2253.15
  • خانە اکرم محمد زانکۆی سەڵاحەدین- کۆلێژی ئاداب Author
  • هاژە تەیفور محمد زانکۆی سەڵاحەدین- کۆلێژی ئاداب Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2253.15

کلیلە وشەکان:

گردی شمشارە، بەنداوی دوکان، هەڵکۆڵین، تابلێتە دۆزراوەکان، شاری شوشەڕڕا، کووارێ.

پوختە

گردی شمشارە بە یەکێك لە پڕ بایەخترین گردەکان هەژماردەکرێت. مێژووی ئەم گردە بۆ چاخی بەردینی نوێ دەگەڕێتەوە، لە ئەنجامی دروستکردنی پرۆژەیەکی کارۆئاوی/دەربەندی دوکان ئەم گردە ڕووبەرێکی زۆری ژێرئاوکەوت، هەروەها بەهۆی نرخ و بایەخی ئەم گردە چەندین جار هەڵکۆڵین لەلایەن تیمە بیانییەکان و ناوەخۆییەکانی تێدا ئەنجامدراوە. لەم هەڵکۆڵینانەدا ئەنجامی سەرسوڕهێنەری هەبووە ژمارەیەکی زۆر تابلێت دۆزراونەتەوە کە زۆربەی ئەو تابلێتانە نامەن بۆ کووارێی فەرمانڕەوای شمشارە نێردراون، ئەرشیفە دۆزراوەکان مێژووەکەیان بۆ سەردەمی شەمشی ئەدەدی یەکەمی پاشای ئاشوری دەگەڕێتەوە، هاوکات جگە لەم دەقانە چەندان کەلوپەلی تری شوێنەواری هەمەجۆری تێدا دۆزراوەتەوە لەوانە گلێنەی سەردەمە جیاوەزەکان، کۆمەڵێك گۆڕ - ئێسکی – مرۆڤ – گۆزە – مۆری لوولەیی – ئامرازی جوانکاریی ئافرەتان، خانووی قوڕین و بوخردان ........هتد. بەهۆی گرنگیی هەڵکەوتەی شوێنەکە ئەم ناوچەیە خاڵێکی گرنگە بۆ بەیەك گەیشتنی ناوچە ستراتیجیەکانی نێوان زنجیرە چیایەکانی زاگرۆس و پێدەشتەکانی ئەمەش وایکردووە شمشارە ببێتە خاڵێکی گرنگ کە زۆربەی مەرجەکانی بوون بە مەڵبەندێکی شارستانیەتی گرنگی تێدا هەڵکەوتووە کە دانشتوانەکەی خورری نشین بوون. ئامانج لەم توێژینەوەیە شیکردنەوەو ناساندنی پاشماوە دۆزراوەکانی گردی شمشارەیە لەگەڵ ئاماژەکردن بە مێژووی شەشڕوم/شوشەڕڕا-شوشەڕڕا یە لە ژێر ڕۆشنایی دەقە مێخییەکان.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمد خانە اکرم, and محمد هاژە تەیفور, trans. 2022. “شوێنەواری گردی شمشارە و شاری دێرینی شوشەڕڕا )لەبەر ڕۆشـنـایی بـەڵـگە شـوێـنـەواری وسـەرچـاوە مـێـخـیـیـەکـانـدا(”. گۆڤاری توێژەر 5 (3): 639-96. https://doi.org/10.31918/twejer.2253.15.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.