Original Articles

كه‌موكوڕییه‌كانی ڕێزمانی كوردی له‌ پڕۆگرامی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی تیۆری مۆرفیم

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.13
  • هیوا احمد عصاف به‌شی كوردی، كۆلیژی په‌روه‌رده‌/ شه‌قڵاوه‌، زانكۆی سه‌لاحه‌دین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.13

کلیلە وشەکان:

گیره‌ك، گیره‌كی ڕێزمانی، گیره‌كی وشه‌داڕێژ، ڕه‌گ، قه‌د.

پوختە

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، به‌ ناونیشانی (كه‌موكوڕییه‌كانی ڕێزمانی كوردی له‌ پڕۆگرامی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی تیۆری مۆرفیم) ئه‌نجامدراوه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌وڵێكی زانستییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری مۆرفیم هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕییه‌كانی چه‌ند بابه‌تێكی ئاستی مۆرفۆلۆجی له‌ پڕۆگرامی خوێندنی كوردیی هه‌رێمی كوردستان دیاربكات و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه‌.

 به‌ پشت به‌ستن به‌ پێناسه‌ و چه‌مك و بنه‌ماكانی مۆرفیم،‌ توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ی؛ په‌رتووكی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) له‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییدا له‌ ناساندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی مۆرفۆلۆجیدا كه‌موكوڕیی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ تیۆری مۆرفیم و  كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و یاسای مۆرفۆلۆجیدا ناگونجێت.

                توێژینه‌وه‌كه‌  بنه‌مایه‌كی تیۆری سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ مۆرفیم ڕوونده‌كاته‌وه‌ و ده‌یكات به‌ بنه‌ما بۆ دیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كان. كه‌موكوڕییه‌كانیش له‌ پێناسه‌كردن و داڕشتنی یاسای (ڕه‌گ، قه‌د)ی كار و وشه‌ی ناساده‌ و خسته‌پاڵ یه‌كی مۆرفیمه‌ به‌نده‌كاندایه‌.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عصاف هیوا احمد, trans. 2023. “كه‌موكوڕییه‌كانی ڕێزمانی كوردی له‌ پڕۆگرامی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی تیۆری مۆرفیم”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 569-614. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.13.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.