توێژینەوەی ڕەسەن

شوێنه‌وار و ناوی شاره‌ كۆنه‌كانی ژێر شاری سلێمانی له‌به‌ر ڕۆشنایی تۆماره‌ م

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-26
  • ژمارە بەرگ 4 ژمارە 1 (2021): بەرگی 4 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2141.13
  • دڵشاد عەزیز مارف بەشی شوێنەوارناسی، کۆلێژی زانستە مرۆییەکان، زانکۆی سلێمانی توێژەر

پوختە

شوێنه‌وار و ناوی شاره‌ كۆنه‌كانی ژێر شاری سلێمانی له‌به‌ر ڕۆشنایی تۆماره‌ م

شاری سلێمانی له‌ ساڵی 1784ز. له ‌لایه‌ن بابه‌نه‌كانه‌وه‌ دروستكراوه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ په‌نجا هه‌زار ساڵه‌ ژیان و شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له‌م شوێنه‌ی شاری سلێمانی و چیا و ئه‌شكه‌وته‌كانی ده‌وروبه‌ریدا به‌رده‌وامە. لەبارەی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا شاری سلێمانی له‌سه‌ر شوێنه‌واری چ شارێك دروستكراوه‌، مێژوونووسان و شوێنه‌وارناسان بۆچوونی جیاوازیان نووسیوه،‌ ئێمه‌ لێره‌دا گفتوگۆی دوو بۆچوون ده‌كه‌ین، یه‌كه‌میان ئه‌و بۆچوونه‌یه‌ كه‌ مێژوونووسی كورد ئه‌مین زه‌كی له‌ كتێبه‌كه‌یدا (تاریخ السلیمانية) ئاماژه‌ی پێداوه‌ كه‌ گوایه‌ ناوی سلێمانی له‌وانه‌یه‌ له‌ ناوی شاری (سیلونا)وه‌ هاتبێت، ئه‌مین زه‌كی خۆی ده‌ڵێت ئه‌م بۆچوونه‌ بۆچوونی ولیام له‌ینه‌ كه‌ خاوه‌نی كتێبی (Babylonian Problems)ـه‌، به‌ڵام توێژه‌رانی ناوخۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كتێبه‌كه‌ی له‌ین، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌یان به‌ كتێبه‌كه‌ی ئه‌مین زه‌كی كردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ چه‌ند كتێب و ماسته‌رنامه‌ و تێزی دكتۆرادا ئاماژه‌ به‌م بۆچوونه‌ كراوه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان و زانینی هیچ ورده‌كارییه‌ك لەبارەی ناوی (سیلونا)كه‌ی ئه‌مین زه‌كی به‌گ، و واداده‌نێن كه‌ ناوی شاری سلێمانی له‌ ناوی شاری كۆنی (سیلونا)وه‌ هاتووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م شاره‌ له‌ چ تۆمارێكی كۆن و چ سه‌رده‌مێكدا باسكراوه‌.

کلیلە وشەکان: سلێمانی، شاری كێلۆنایێ (سێلۆناێ)، شاخی سیلونا، شاری ئارراكدی، شاری لاگالاگا، گردی مه‌ڵكه‌ندی/ ده‌بۆكه ‌(قشڵه‌).

Archaeology and the ancient names of the old cities under Sulaimani in the light of the cuneiform & Classical records and the archaeological evidence

This paper deals with the ancient settlements in the plain where the city of Sulaimani found in 1874 A.D. In his book (Babylonian Problems) Lane (1923) proposes that modern Sulaimani built on the long-lost city of Celonae that was mentioned by the Roman historian Quintus Curtius Rufus (1st century A.D.) in his book "Histories of Alexander the Great.” Also, the Kurdish historian Amin Zeki in his book (The History of Sulaimani)1951, agrees with Lane, and he suggests that the name of modern Sulaimani’s name perhaps derived from the same name of Celonae. Many other historians and archaeologists repeat the same identification.

In this paper, we investigated this identification, and we found that the city of Celonae was mentioned only once by the Roman historian Quintus Curtius Rufus (1st century A.D.) in his book "Histories of Alexander the Great,” he refers to the journey of Alexander the Great from Susa to Ekbatana, according to Rufus, on his way, Alexander camped in Celonae.

کلیلە وشەکان: Sulaimani, Celonae, Siluna mountain, Arrakdi city, Lagalaga city, Deboka/Melkindi Tell.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

مارف دڵشاد عەزیز. 2024. “شوێنه‌وار و ناوی شاره‌ كۆنه‌كانی ژێر شاری سلێمانی له‌به‌ر ڕۆشنایی تۆماره‌ م”. گۆڤاری توێژەر 4 (1): 547-88. https://doi.org/10.31918/twejer.2141.13.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.