توێژینەوەی ڕەسەن

په‌نابه‌ربوونی كوردانی باشوور بۆ ئێران له‌ دوای ١٩٧٤ و كاریگه‌ربوونیان به ‌

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-26
  • ژمارە بەرگ 4 ژمارە 1 (2021): بەرگی 4 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2141.14
  • موراد حکیم محمد بەشی کۆمەڵناسی، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر توێژەر
  • سارینا برایم حسێن بەشی کۆمەڵناسی، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر توێژەر

پوختە

په‌نابه‌ربوونی كوردانی باشوور بۆ ئێران له‌ دوای ١٩٧٤ و كاریگه‌ربوونیان به ‌

له‌ دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی (به‌غداد) و شۆڕشگێڕانی كورد له‌ ١٩٧٤، شه‌پوڵێكی په‌نابه‌ربوونی كورستانیان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران ده‌ستیپێكرد. ئه‌م شه‌پوڵه‌ تا ١٩٨٨ به‌رده‌وام بوو، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ كوردستانیانی نیشته‌جێی عێراق پەنایان بۆ وڵاتی ئێران برد. له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ شه‌پۆڵی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ ئێرانەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان كاتێكی زیاتری خایه‌ند، واته‌ ١٩٩١ ده‌ستیپێكرد و تا ئه‌م ساڵانه‌ی كۆتایی به‌رده‌وام بوو. پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌نده‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ گه‌ڕاوانه‌ كاریگه‌ریی كلتووری ئێرانیان له‌سه‌ره‌؟ كه‌ بێگومان هه‌موومان هه‌ستی پێده‌كه‌ین، كاریگه‌رییه‌كه‌ له‌ چ توخمێكی كلتووریدا زیاتر ده‌بینرێت. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ جۆری چۆنایه‌تییه‌ و په‌یڕه‌وی ستراتیجیی ئێتنوگرافی كراوه‌، كه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا پشتمان به‌ چاوپێكه‌وتنی نیمچه‌ ڕێكخراو و تێبینی به‌ستووه‌. له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی کلتووری له‌سەر‌ پانابه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ڕێژه ‌و شێوه‌ی جیاواز، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ربوونیان به‌و کلتووره‌ و ژیانیان له‌ ناو کلتوورێكی دیكه‌ وایكردووه‌ ئه‌م گرووپه‌ ببن به‌ خاوه‌ن ورده‌ کلتوورێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان.

کلیلە وشەکان: کلتوور، په‌نابه‌ری.

The rise of South Kurdistan to Iran after 1974 and its impact on the Iranian culture

Followed the war of 1974 between Kurdish rebellions and Iraqi government, a new wave of Iraqi Kurdish asylums to the Iran came into existence and continued to 1988. In the result, hundred of thousand of Kurdish people fleed to Iran. Meanwhile, the return of all of those people after the 1991 revolution took even a longer time to materialize, since the return process started in 1991 and ended just few years ago. The main question of the research is to know that to what extend Kurdish people have been under the influence of Persian culture? Bearing in mind that the influence was obvious, we want to know which cultural element had much more influence compare to the others? Furthermore, it is a qualitative research with focus on ethnographic strategy. We used semi-organized interview and observation for collecting data. In the result, we realized that there exists a high amount of cultural influence on Kurdish people, as well as, the fact that the influence is differ from a person to another. The outcome of living in a different culture and being influenced by that culture, derived them to have their own microculture by now.

کلیلە وشەکان: culture, asylum,

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمد موراد حکیم, and حسێن سارینا برایم. 2024. “په‌نابه‌ربوونی كوردانی باشوور بۆ ئێران له‌ دوای ١٩٧٤ و كاریگه‌ربوونیان به ‌”. گۆڤاری توێژەر 4 (1): 589-628. https://doi.org/10.31918/twejer.2141.14.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.