قه‌یرانى ناسنامه و په‌یوه‌ندى به خه‌مۆكى لاى هه‌رزه‌كار
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.15پوختە
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه بریتییه له زانینی ئاستی قه‌یرانى ناسنامه و خه‌مۆكى لاى خوێندكارانی ئاماده‌یی له شاری كۆیه، هه‌روه‌ها زانینی كاریگه‌ریی جیاوازیی ڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر ئاستى قه‌یرانى ناسنامه و خه‌مۆكى و پێوانه‌كردنی په‌یوه‌ندیى نێوان قه‌یرانى ناسنامه و خه‌مۆكى. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه، 100 خوێنكار وه‌رگیراون كه50 خوێندكار كچ بوون و 50 خوێندكار كوڕ بوون, به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌شدارییان كرد. بۆ كۆكردنه‌وەی زانیاری هه‌ردوو پێوه‌ر وه‌رگیراون كه -پێوانى قه‌یرانى ناسامه (ادمز، تشى، فیتش، 1979). و پێوانه‌ى خه‌مۆكى (بێك ,رسول، 2008)ن.
ڕاستگۆیی و جێگیری بۆ ئه‌نجامدرا كه له ئاستێكی گونجاو‌دا بوو. پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و شیكردنه‌وه به به‌رنامه‌ی spssهه‌گبه‌ی ئاماری ده‌ركه‌وت هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان قه‌یرانى ناسنامه و خه‌مۆكى لاى خوێندكارانى پۆلی شه‌شى ئاماده‌یى ناو شارى كۆیه نییه. توێژەر گەیشتۆتە ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ئاستى خه‌مۆكى به شێوه‌یه‌كى گشتى لاى خوێندكارانى شه‌شى ئاماده‌یى له‌سه‌ر لێواری بوون به نه‌خۆشی سه‌رینی یه. هیچ جیاوازییه‌كى به‌ڵگه‌دارى ئامارى به‌دیناكرێت له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى ناسنامه.