The Treaty of Lausanne in the Ottoman Official Newspapers of 1923
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2581kq.01کلمات کلیدی:
په‌یماننامه‌ی لۆزان، ڕۆژنامه، ساڵی 1923، ده‌وڵه‌تی عوسمانی، توركیا.چکیده
په‌یماننامه‌ی لۆزان له ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی ڕووداوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی (1914 – 1918)و په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر (1920) دروستبووه. لۆزان وه‌ك په‌یماننامه‌یه‌كی گرنگی سه‌ده‌ی بیسته‌م كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری نوێ و گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا هێناوه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی براوه‌ی جه‌نگ، دووباره سنوره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داڕێژراونه‌ته‌وه. هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌ی لۆزاندا، سنوری ده‌وڵه‌تێكی نوێ بۆ كۆماری توركیا دیاریكراوه. به‌م شێوه‌یه، په‌یماننامه‌ی لۆزان به‌راورد به ڕووداو و ڕێككه‌وتننامه‌كانی دیكه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌نگدانه‌وه و كاریگه‌رییه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه. به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕووداوانه‌ی، كه په‌یوه‌ندییان به په‌یماننامه‌ی لۆزانه‌وه هه‌بووه، له ڕۆژنامه‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌كانیش وه‌ك تاكه كه‌ناڵی گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بوونه، كه‌م تا زۆر ڕۆڵێكی كارایان له‌سه‌ر هه‌ست و هۆشیاری خه‌ڵكدا هه‌بووه، بۆ ئاگاداربوون و ئاشنابوونی زیاتری ڕووداوه‌كانی نێوان ئه‌و ساڵه‌ی كه په‌یماننامه‌ی لۆزانی تێدا واژۆكراوه، ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌ڵبژێردراوه. ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، تێگه‌یشتن و به ده‌ستهێنانی زانیارییه له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزان، له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵدراوه زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی وڵاتانی به‌شداربووی لۆزان له ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به ده‌ستبهێنرێت.
دانلودها
مراجع
له چوارچێوه‌ی كار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، گەیشتینە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە:
په‌یماننامه‌ی لۆزان له نێوان وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی: بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا و وڵاته جیابووه‌كانی سڕبیا (كڕواتیا، سلوڤینیا)و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، له ڕۆژی (24 ته‌مموزی 1923)و له كاتژمێر سێ و بیست خولهك واژۆكراوه، یه‌كه‌م وڵات كه واژۆی په‌یماننامه‌كه‌ی كردوه، ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه.
سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شداربووی كۆنفڕاسی لۆزان، به تامه‌زرۆییه‌وه، له ئه‌نجام و بڕیاره‌كانی كۆنفڕاسهكهیان ڕوانیوه. لایه‌نه سه‌ركه‌وتوه‌كان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستكه‌وتی ماددی و لایه‌نه شكستخواردوهكانیش به دوای ئارامی و ئاشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیانی وڵاته‌كانیاندا گه‌ڕاون.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی شكستخواردوی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بووه، كه‌چی زۆر به خۆڕاگریی و پێداگرییه‌وه، به‌رگرییان له مافه‌كانی خۆیان كردوه، سازشیان له‌سه‌ر خاڵه ستراتیژییه‌كانی په‌یوه‌ست به وڵاته‌كه‌یان نه‌كردوه، وه‌ك، ئامانج و پرسێكی نیشتمانی لە بابه‌ته‌كانیان ڕوانیوە، به‌تایبه‌ت له پرسی گه‌روه ئاوییه‌كاندا.
بابه‌ته گفتوگۆ له‌سه‌ر كراوه‌كانی كۆنفراسی لۆزان، بابه‌تی فره چه‌شن بوونه، هه‌موو ئه‌و به‌ره و شوێنانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كان شه‌ڕیكردوه، بوونه‌ته جێگای سه‌رنج و گفتوگۆیان له‌بارەوە كراوه. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ش به‌ره‌ی عێراق و زه‌قكردنه‌وه‌ی پرسی ولایه‌تی موسڵ بووه.
وڵاتانی ئه‌وروپا، به تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا، له هه‌وڵی زاڵكردنی هه‌ژموونی خۆیاندا بوونه. هه‌ر یه‌كێكیان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وی دیكه‌یان، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان داوه. ئه‌م كارانه‌یان زۆر به ڕوونی له گفتوگۆی ڕۆژانی كۆنفرانسدا به‌دیارده‌كه‌وێت.
له‌و ڕۆژنامانه‌دا، پیاهه‌ڵدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ركرده‌كان زۆر به ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت، هه‌وڵدراوه وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمانی و كاریزما له ناو خه‌ڵك و وڵاتاندا دهربكەون.
لیستی سه‌رچاوه‌كان:
یه‌كه‌م: كتێبه‌كان
Alpaslan Teoman, Sever Ve Lozan’ın Ortak Hükümleri, Birinci Baskı, Kum Saatı, İstanbul, 2008.
Hürmüzlü Erşet, İkili Ve Uluslararası Anlaşmalar Işığşnda Türkiye Irak İlişkileri, Birinci Baskı, İstanbul, 2021.
Ortaylı İlber, İmpratorluğun Son Nefesi Osmanlının Yaşayan Mirası Cumhuriyet, 3. Baskı, Timaş Yayınları, İstanbul, 2016.
دووه‌م: نامه و تێزه ئه‌كادیمییه‌كان
Kaya Abdulkadir, Sevr Ve Lozan’da Sınırlar Ve Toprak Meselesi, Yüksek Lisans Tezi, Ankara Üniversitesi, Türk İnkılâp Tarihi Enstitüsü, Ankara,2007.
سێیه‌م: گۆڤاره زانستییه‌كان
Doğruöz Türkan, Lozan Antlaşmasi’nin Ahâli Gazetesine Yansimalari, History Studies Special, Issue On Lausanne Volume 5/4, 2013.
Başak Tolga, Mondros Mütarekesi Görüşmelerine İlişkin İngiliz Kayitlari Ve Görüşmelerle İlgili Değerlendirmeler, Çağdaş Türkiye Tarihi Araştirmalari Dergisi Journal Of Modern Turkish History Studies Xviii/Özel Sayi/Special Issue (2018), Ss. 5-71.
چواره‌م: ڕۆژنامه‌كان
Adapazari Sayı: 80, 19 Ekim 1923
Amasya Sayı: 79, 14 Kasım 1923
Emel Sayı: 77, 1 Şubat 1923
Emel Sayı: 81, 1 Mart 1923
GiresunIsik Sayı: 62, 22 Kasım 1923
Haber Sayı: 1, 12 Nisan 1923
Haber Sayı: 10, 3 Mayıs 1923
Halk (Konya) Sayı: 2, 13 Haziran 1923
Halk (Konya) Sayı: 3, 14 Haziran 1923
Millî Gâye Sayı: 5, 1 Şubat 1923
MuvaffakiyetiMilliye Sayı: 1, 2 Temmuz 1923
Pasaili Sayı: 41, 22 Temmuz 1923
Pasaili Sayı: 42, 25 Temmuz 1923
Yeni Adana Sayı: 392, 22 Mayıs 1923
Yeni Adana Sayı: 393, 23 Mayıs 1923
Yeni Adana Sayı: 394, 24 Mayıs 1923