Original Articles

چوارچێوەی یاسایی بۆ ڕێکخستنی ناوچە ئازادەکان لە هەرێمی کوردستان

  • طالب برایم سلێمان فاکەلتیی یاسا، زانستە سیاسییەکن و بەڕێوەبردن Author
  • حـازم عزیز خضـر فاکەلتیی یاسا، زانستە سیاسییەکن و بەڕێوەبردن Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.28

چکیده

ئەم توێژینەوەیە تیشکدەخاتە سەر چوارچێوه‌ی یاسایی پێویست بۆ دروستكردنی ناوچە ئازاده‌كان لە هەرێمی کوردستان. له‌به‌ر گرنگیی ئه‌و ناوچانه‌ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی پەرەپێدانی ئابووریی به‌رده‌وام. هەڵبەته‌ ناوچە ئازادەکان ڕووبەرێكی جوگرافیی دیاریكراون و لەژێر چاودێریدان، جا ئه‌و ڕووبەرانه‌ له‌ مینای ده‌ریاكان دروستكرابن یان مینای ئاسمانی یان وشکانی، له‌م ناوچانه‌ چه‌ندین چالاكیی بازرگانیی جیاواز ئه‌نجامده‌درێن كه‌ به‌ قازانج و سوود بۆ وڵاتی میواندار ده‌شكێته‌وه‌، هه‌روه‌ها شوێنێكن بۆ هه‌ڵگرتنی کاڵا،‌ ئه‌و کاڵایانه‌یه‌ له ‌بنەڕەتدا بێگانەن به‌ ئامانجی دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌یان یان ئه‌نجامدانی هەندێک كرداری زێدەکی له‌سه‌ریان. ئەم توێژینەوەیە میتۆدی شیکاری و به‌راوردكاری بەکارهێناوە بە مەبەستی تيشكخستنه‌سه‌ر بابه‌تی چوارچێوەی یاسایی بۆ دروستكردنی ئه‌و ناوچانە لە هەرێمی کوردستان. و توێژینەوەکە گه‌یشته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی کە هەرێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی ئه‌م ناوچانه‌ به ‌تایبه‌تی له‌  سێگۆشه‌ی نێوان عێراق و سوریا و توركیا، بەڵام هیچ چوارچێوەیه‌كی یاسایی نییە بۆ ڕێکخستنی ئه‌م ناوچانه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێشنیازده‌كات لە کاتی داڕشتنی یاسای نوێی وەبەرهێنان له‌ هەرێمی کوردستان ئه‌و چوارچێوه‌ یاساییه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و لەبەرچاوبگیرێت.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

سلێمان طالب برایم, و خضـر حـازم عزیز, مترجمین. 2024. “چوارچێوەی یاسایی بۆ ڕێکخستنی ناوچە ئازادەکان لە هەرێمی کوردستان”. Twejer Journal 6 (2): 1225-86. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.28.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.