ڕۆڵی زیرەكیی دەستكرد لە جیاكردنەوەی هەواڵی ڕاست و ناڕاست لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆن لە هەرێمی كوردستاندا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.02کلمات کلیدی:
زیرەكیی دەستكرد، هەواڵی ڕاست، هەواڵی ناڕاست، كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانچکیده
لە ئێستادا زیرەكیی دەستكرد ڕۆڵێكی گرنگ لە زۆرینەی بوارە زانستی و مرۆڤایەتییەکان دەبینێت، بواری میدیا یەکێکە لەو بوارانە، بەرەوپێشچوونی ڕۆڵی زیرەكیی دەستكرد و بەشداریکردنی لە بواری میدیا بووە بە ڕاستییەك ناتوانین خۆمان لێ بەربوار بكەین، لە ڕووی تەكنیكەوە شەپۆڵێك لە داهێنان لەو بوارەدا سەریانهەڵداوە. ئەمەش وایلێكردووە ئەم بوارە خۆی بخزێنێتە كاری بەرهەمهێنانی میدیاییەوە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆژیا، خێراییەكی زیاتر بە بواری ناوبراو دراوە، دانانی كاریگەری لەسەر پیشەسازیی میدیایی، هەرچەندە ناتوانێت دەستی مرۆڤ دووربخرێتەوە، چونكە لە بنەڕەتدا مرۆڤ هەردەم كاریگەریی خۆی بەسەر بابەتەكاندا هەیە، بەڵام دەتوانرێت هەڵەكان لە ڕێگەی زیرەكیی دەستكرد ڕاستبکرێنەوە، چەندین داهێنان و گۆڕانکاری بۆ دەرخستنی ڕاست و دروستیی هەواڵە میدیایییەکان بهێنێتە كایەوە.