Original Articles

شیکارییەکی زمانەوانی دەروونی  بۆ ئاستەنگەکانی زمان لای هەڵگرانی ئۆتیزم: دکتۆر شان مورفی لە زنجیرەی پزیشکە باشەکە وەک نمونە

  • بڵاو کرایەوە 2025-08-17
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.05
  • حەلیمە حەسەن سمایل Soran University image/svg+xml Author
  • کاروان کاکەبرا کاکەمەد Soran University image/svg+xml Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.05

کلیلە وشەکان:

ئۆتیزم، ئاستەنگەکانی زمان، زمانەوانی دەروونی، درامای پزیشکە باشەکە (The Good Doctor ).

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی گفتوگۆ کردن و پەیوەندیکردنی زارەکی و نازارەکی د. مورفی دەکات، کە هەڵگری ئۆتیزمەو ڕۆڵی سەرەکی دەبینيت لە درامای پزیشکە باشەکە (The Good Doctor ). بە هۆی ئەوەی دکتۆر مۆرفی هەڵگری ئۆتیزمە، لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکدا ڕوبەڕوی ئاستەنگی قسەکردن و تێگەیشتن دەبێتەوە. بە بەکارهێنانی  ڕێبازی وەسفی و چۆنایەتی، توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر دیمەنەکانی وەرزی دووەم، بەتایبەت ئەو ساتانەی کە ئاستەنگەکانی قسەکردنی د.مورفی بەڕوونی دەردەکەوێت. توێژینەوەکە پشتدەبەستێت بە  چوارچێوەی کارەکەی فریس و هاپێ (١٩٩٤) کە تێیدا تێکچوونەکانی زمان لای هەڵگرانی ئۆتیزم خراوەتە بەرباس. لەم تێکچونانە: ئیکۆلالیا، پەیوەندی نەکردن لەڕێگەی چاوەوە، دەرنەبڕینی هەست و سۆز، لیکدانەوەی ڕوکەشیانەی خوازە و ئیدەیەم و دەستەواژەکان، نەتوانینی دەستپێکردنی گفتوگۆ و بەردەوامی پێدانی.

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخەن کە دکتۆر مورفی لە کاتی قسەکردندا ڕوبەڕوی کۆمەڵێ بەربەست بۆتەوە لەوانە: ئیکۆلالیا کە بەمانای دوبارەکردنەوەی وشەو ڕستە دێت بەبێ هۆکار، بەتایبەت لەو حاڵەتانەی کە سترێس و فشاری زۆری لەسەر بووە، هەروەها لە لە زۆربەی زۆری حاڵەتەکاندا بەهەڵە لە ئیدیەم و مێتافۆر دەگەیشت و لە جیاتی لێکدانەوی واتایی لێکدانەوەوەی وشەیی بۆ دەکردن. سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە، ئاستەنگەکانی پەیوەندیکردنی نازارەکی وەکو بەکارنەهێنانی دەربڕینەکانی ڕوخسار بەشیوازێکی گونجاو و پەیوەندی نەکردن لەڕێگەی چاوەوە، کیشەکانی گفتۆکردنی زیاتر دەکرد. لەگەڵ ئەمەشدا ئەم بەربەستانە دەبوونە هۆی ئەوەی خەڵکی دەوروبەر بەڕوونی لە پەیام و قسەکانی مورفی نەگەن  چ  لە شوێنی کاردا بیت یاخود لە شوێنەکانی تر.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سمایل حەلیمە حەسەن, and کاکەمەد کاروان کاکەبرا, trans. 2025. “شیکارییەکی زمانەوانی دەروونی  بۆ ئاستەنگەکانی زمان لای هەڵگرانی ئۆتیزم: دکتۆر شان مورفی لە زنجیرەی پزیشکە باشەکە وەک نمونە”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 163-215. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.05.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.